Accessibility links

یەکێتی ئەوروپا دەزگاکانی هەواڵی RT و سپۆتنیکی ڕووسی لەسەر بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست قەدەغە دەکات


یەکێتی ئەوروپا لە هەنگاوێکی بێپێشینەدا ڕایگەیاند دەستبەجێ دەزگاکانی ڕاگەیاندنی RT و سپۆتنیکی سەر بە ڕووسیا قەدەغە دەکات، ئەوەش بەهۆی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاستەوە سەبارەت داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.

ئەم سزایانەش قەدەغەی دەکات لەسەر ڕاگەیاندنەکانی یەکێتی ئەوروپا بابەتەکانی RT و سپۆتنیکی ڕووسی پەخش بکەن یاخود یارمەتیدەر بن لە بڵاوکردنەوەی بابەتەکانی ئەو دوو دەزگایەدا.

هەروەها مۆڵەتەکانی پەخشکردن و مامەڵەکانی گواستنەوە و دابەشکردن لە نێوان دوو دەزگاکە و هاوتاکانیان لە یەکێتی ئەوروپادا هەڵدەوەشێندرێنەوە.

قەدەغەکردنەکە بەشی زمانی ئینگلیزی RT و ئەرکەکانیان لە بەڕیتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا و ئیسپانیاشدا دەگرێتەوە.

بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا جۆسێپ بۆڕێڵ لە بەیاننامەیەکدا وتی " بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و یاریکردن بە زانیارییەکان لەلایەن کرێملنەوە وەکو ئامڕازێکی چالاک لە هێرشەکەیدا بۆ سەر ئۆکرانیا بەکاردەهێندرێن. هەروەها هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ و مەترسیدارە بۆ سەر دۆخی گشتی و ئاسایشی یەکێتیەکە."

هەریەک لە فەیسبووک و گووگڵ و یوتیوب و تیکتۆک پێشتر RT و سپۆتنیکیان لە یەکێتی ئەوروپا قەدەغەکردووە، تویتەریش دەڵێت پابەندی قەدەغەکردنەکەی یەکێتی ئەوروپا دەبێت.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG