Accessibility links

مارک ئەسپەر: ناکرێت تورکیا فڕۆکەی ئێف 35 و سیستمی ئێس 400 ی پێکەوە هەبێت


کاندیدی سەرۆک ترامپ بۆ پۆستی وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئەسپەر

کاندیدی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ پۆستی وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئەسپەر وتی ناکرێت تورکیا فڕۆکەی جەنگی ئەمەریکی ئێف 35 و سیستمی بەرگری موشەکیی ڕوسی ئێس 400 ی هەبێت لە یەک کاتدا.

ئەسپەر کە ئێستا وەزیری لەشکری ئەمەریکایە لە دانیشتنێکدا بەمەبەستی پەسەندکردنی لەلایەن لیژنەی هێزە چەکدارەکانی ئەنجومەنی سیناتدا وتی " بە هاوتا تورکییەکەم (وەزیری بەرگری تورکیا) ڕاگەیاندووە ،ئەگەر پەسەند بکرێم بۆ وەزیری بەرگری، ئەوا ناتوانن لە یەک کاتدا سیستمی ئێس 400 و فڕۆکەی ئێف 35 تان هەبێت."

وتیشی " هەبوونی سیستمی ئێس 400 بەتەواوەتی تواناکانی ئێف 35 و تواناکانمان بۆ پاراستنی ئەو هێزە ئاسمانییەمان لەناودەبات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG