Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕەتی دەکاتەوە تاوتوێی کەمکردنەوەی هێزەکانیان کردبێت لە کۆریای باشوور


وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا ڕاپۆرتێکی هەواڵی ڕەت کردەوە کە لە ڕۆژنامەیەکی کۆریای باشوورەوە بڵاوکراوەتەوە سەبارەت بەوەی ئەمەریکا بیر لەوە دەکاتەوە ‌ژمارەی هێزە زۆرەکەی لە کۆریای باشوور کەم بکاتەوە ئەگەر سیئۆل خەرجی زیاتر نەدات بۆ بڵاوکردنەوەی هێزەکان.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا جۆناثان هۆفمان لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەو هەواڵەی لە ڕۆژنامەی چوسون ئیڵبۆدا هاتووە کە گوایە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا لە ئێستادا تاوتوێی دوورخستنەوەی هێزەکان دەکاتەوە لە نیمچە دوورگەی کۆریا، دوورە لە ڕاستییەوە." ئاماژەشی بە لێدوانەکەی وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەردا کە لە ماوەی ڕابردوودا وتی ئەم پلانانەی نەبیستووە.

وتیشی " وەزیر ئێسپەر لە کۆریای باشوور دووبارە جەختی لە پابەندبوونمان کردەوە بە کۆریای باشوور و گەلەکەیەوە. بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە نابەرپرسیارێتی دەگەیەنێت لە گواستنەوەی هەواڵ لە یەک سەرچاوەی نادیارەوە. داوا لە ڕۆژنامەی چوسون دەکەین بەزووترین کات ئەم هەواڵە لاببات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG