Accessibility links

ئەردۆگان: تورکیا هێز ڕەوانەی لیبیا دەکات


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی لەسەر داوای تەڕابلس تورکیا هێز ڕەوانەی لیبیا دەکات ، هەروەها پڕۆژە بڕیارێک بۆ پەرلەمان پێشکەش دەکات سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی تورکیا لە لیبیا لە مانگی یەکدا.

ڕۆژی چوارشەممە ئەردۆگان بە سەردانێکی کتوپڕ گەیشتە تونس بەمەبەستی تاوتوێکردنی چۆنێتی گەیشتن بە ڕێکەوتنێک بۆ وەستاندنی شەڕ لە لیبیا.

لە لێدوانێکیدا ئەردۆگان وتی تورکیا و تونس ڕێکەوتوون لەسەر پشتیوانیکردنی حکومەتەکەی سەرۆک وەزیری لیبیا فائیز سەڕاج کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دانی پێدانراوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG