Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت غەززە بابەتی سەرەکی دەبێت لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ سەرۆکی میسڕ


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە وتارێکدا دوای سەرۆکایەتیکردنی کۆبوونەوەیەکی حکومەتەکەی وتی هێرشەکەی ئیسڕائیل بۆ سەر غەززە بابەتی سەرەکی دەبێت لە گفتوگۆکانی ڕۆژی چوارشەممەیدا لەگەڵ سەرۆکی میسڕ عەبدلفەتاح ئەلسیسی.

ئەردۆغان وتی " لەگەڵ بەڕێز سیسیدا تاوتوێی چەندین بابەتی جیاواز دەکەین، بە ئابووری و بازرگانی و گەشتیاری و وزە و بەرگریشەوە."

ڕۆژی چوارشەممە ئەردۆغان سەردانی میسڕ دەکات، ئەوەش یەکەمین سەردانییەتی بۆ قاهیرە لە دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو دوو وڵاتەکە بە دەستنیشانکردنی باڵیۆز بۆ وڵاتانی یەکتر پەیوەندییەکانییان نوێ کردەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG