Accessibility links

ئەردۆغان دەڵێت تورکیا ' میواندارێکی نموونەیی ' دەبێت بۆ گفتوگۆکان بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکەی ئۆکرانیا


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی سێشەممە وتی تورکیا " میواندارێکی نموونەیی " دەبێت بۆ هەر گفتوگۆیەک لەسەر کۆتایی هێنان بە جەنگەکەی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا.

پێشنیارەکەی ئەردۆغان دوای گفتوگۆیەکی سێ کاتژمێری هات لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکیدا.

ئەردۆغان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ زێلێنسکی لە ئەنکەرە وتی " تورکیا میواندارێکی نموونەیی دەبێت بۆ ئەگەری گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا و ئەمەریکا لە داهاتوویەکی نزیکدا."

وەکو ئاماژەیەک بۆ " دەستپێشخەرییە نوێیە دیبلۆماتییەکەی سەرۆک ترامپ بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگەکە لە ڕێی گفتوگۆوە، " ئەردۆغان وتی گفتوگۆکانی پێشوو لە ئیستەنبوڵ لە نێوان دوو لایەنەکەدا لە ساڵی 2022 دا " خاڵێکی گرنگی ئاماژەپێدانن و سەکۆیەک بوو کە لایەنەکان تێیدا زۆر نزیک بوونەوە لە ڕێککەوتنێک."

ئەردۆغان و زێلێنسکی ماوەی چەند کاتژمێرێک کۆبوونەوە دوای ئەوەی دیبلۆماتکارانی باڵای ئەمەریکا و ڕووسیا لە سعودیە کۆبوونەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی یەکەمین گفتوگۆی ئاست بەرزی نێوان دوو وڵاتەکە لە دوای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG