Accessibility links

ئەردۆغان: ئەگەر پێویست بکات تورکیا دەتوانێت ریگای خۆی لە یەکێتی ئەوروپا جیا بکاتەوە


سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بە ناوەڕۆکی ڕاپۆرتەکەی پەرلەمانی ئەوروپا سەبارەت بە تورکیا، وتی ئەگەر پێویست بکات ئەنکەرە دەتوانێت لە یەکێتی ئەوروپا " جیا ببێتەوە ".

لە ماوەی ڕابردوودا لەم هەفتەیەدا پەرلەمانی ئەوروپا ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند پڕۆسەی پەیوەندیکردنی تورکیا بە یەکێتی ئەوروپاوە ناتوانرێت لەم هەلومەرجەی ئێستادا دەست پێبکاتەوە و داوای لە یەکێتی ئەوروپا کرد " چوارچێوەیەکی واقیعی و هاوڕێک " بۆ پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیادا بدۆزێتەوە.

ماوەی 24 ساڵە تورکیا بە فەڕمی کاندیدە بۆ پەیوەندیکردن بە یەکێتی ئەوروپاوە، بەڵام گفتوگۆکان لەو بارەیەوە لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا چەقییان بەستووە، ئەوەش بەهۆی نیگەرانییەکانی یەکێتی ئەوروپاوە سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا لە تورکیادا.

ئەردۆغان پێش گەشتێکی بۆ ئەمەریکا بە ڕۆژنامەنووسانی وت " یەکێتی ئەوروپا هەوڵ دەدات لە تورکیا جیا ببێتەوە. ئێمە هەڵسەنگاندنی خۆمان دەکەین دژی ئەم پەرەسەندنانە و ئەگەر پێویست بکات دەتوانین لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا جیا ببینەوە."

لە ماوەی ڕابردوودا لەم هەفتەیەدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وتی ڕاپۆرتەکەی پەرلەمانی ئەوروپا بانگەشەی بێ بنەما و کینەی تێدا بووە و بۆچوونێکی " تەسک و بێ دیدە " بووە بۆ پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ یەکێتی ئەوروپادا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG