Accessibility links

دەزگاکانی ڕاگەیاندن: تورکیا و ڕووسیا ڕێککەوتن لەسەر چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانیان سەبارەت بە وێستگەیەکی ناوەکی


کەناڵی ئێن تی ڤی و دەزگاکانی دیکەی ڕاگەیاندن دەڵێن سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دەڵێت تورکیا و ڕووسیا گەیشتوون بە ڕێکەوتنێک بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەک سەبارەت بە وێستگەیەکی ناوەکی کە لە ئاککویوی باشووری تورکیا دروست دەکرێت
.
لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ ئۆزبەکستان، ئەردۆغان بە ڕۆژنامەنووسانی وتووە " گەیشتووین بە ڕێکەوتنێک سەبارەت بە ئاککویو."

ڕۆژی هەینی دوو سەرچاوە بە ڕۆیتەرزییان وت مانگی ڕابردوو کۆمپانیای بەڵێندەری تورکی ئای سی ئیکتاش گرێبەستەکەی بۆ دروستکردنی وێستگەکە وەرگرتۆتەوە کە لەلایەن کۆمپانیای ڕۆساتۆمی ڕووسییەوە بەڕێوەدەبرێت.

جێی ئاماژەیە کۆمپانیای وزەی ئەتۆمی ڕۆساتۆمی ڕووسی گرێبەستێکی لەگەڵ ئای سی ئیکتاشی تورکیدا هەڵوەشاندەوە و هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ " پێشێلکارییەکی زۆر " لەلایەن بەڵێندەرەکەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG