ئۆفیسی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاند سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی قەشەی کڵێسایەک کردووە لە ئیستەنبوڵ، دوای ئەوەی دوو چەکداری نەناسراو لە میانی نوێژی یەکشەممەدا تەقەیان لە کەسێک کردووە و کوشتوویانە.
ئەردۆغان گوتی " بە داخەوە ئەم جۆرە خراپەکارانە لە هەموو شوێنێک سەر ڕوودەدەن و خەڵکانی بێتاوان باجەکەی دەدەن. ئێستا پۆلیسەکان کاری لەسەر دەکەن و پێم وایە بە زووترین کات تاوانباران دەدۆزینەوە."
گوتیشی بەرپرسانی پۆلیس کاردەکەن بۆ دەستگیرکردنی هێرشبەرەکان و لە ماوەی 24 کاتژمێردا دەدۆزرێنەوە.
هێرشەکە لە کڵێسای سەینت ماری دراپیریس لە ئیستەنبوڵ ڕوویداوە. هێشتا ڕوون نیە پاڵنەری هێرشەکە چی بووە و بۆچی ئەو قوربانییە کراوەتە ئامانج.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز