Accessibility links

ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا لەگەڵ پوتن جەخت لە پێویستیی ئاگربەست دەکاتەوە


ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان

ئۆفیسی سەرۆکایەتی تورکیا وتی سەرۆکی وڵاتەکە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا بە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتنی وتووە ئاگربەست و بارودۆخێکی باشتری مرۆیی پێویستە لە ئۆکرانیا، ئەمەش دوابەدوای داگیرکارییەکەی مۆسکۆ لە ئۆکرانیادا.

ئۆفیسی سەرۆکایەتی تورکیا وتی " ئەردۆغان ئاماژەی بە گرنگیی ئاگربەست داوە لەنێوان ڕووسیا و ئۆکرانیادا، جێبەجێکردنی ئاشتی و باشکردنی بارودۆخی مرۆیی لە ناوچەکەدا."

وتیشی هەردوو سەرۆکەکە ڕێکەوتوون لەسەر ئەوەی خولی دواتری گفتوگۆکانی ئاشتی نێوان ئۆکرانیا ڕووسیا لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەبچێت.

لە ماوەی ڕابردوودا دەیڤد ئاراخامیای ئەندامی شاندەکەی ئۆکرانیا بۆ گفتوگۆکان لەگەڵ ڕووسیادا وتی خولی دواتری گفتوگۆ ڕاستەوخۆکانی نێوان ئۆکرانیا و ڕووسیا لە 28-30 مانگی سێدا لە تورکیا بەڕێوەدەچن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG