سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆگان وتی هەفتەی داهاتوو ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ هاوتا ڕووسیەکەی ڤلادیمێر پوتندا کۆدەبێتەوە و باس لە پلانی ئاشتی سوریا دەکەن کە تورکیا و ڕوسیا و ئێران ڕێکەوتوون لەسەری بۆ دانانی سنورێک بۆ شەڕ لە پارێزگای ئیدلب لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا.
هەفتەی ڕابردوو ڕوسیا و ئێران و تورکیا ڕێکەوتن لەسەر بڵاوکردنەوە سەدان چاودێر لە ئیدلب کە دەکەوێتە سەر سنووری تورکیا و بەرەی نوسڕە دەستی بەسەردا گرتووە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان پەیوەندیەک دەیبەستەوە لەگەڵ قاعیدەدا.
ئەردۆگان لە کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک وتی " ئیدلب دیاریکراوە وەک ناوچەیەک شەڕی تێدا زیاتر نەبێت."
وتییش " لە دەرەوەی سنورەکانی ئەوێ ئێستا بورجی چاودێری و وێستگەی یەکێتی ڕوسیا دانراوە. لەناو تورکیاشدا وێستگەی هەیە لە خاڵەکانی پاراستندا." وتیشی سوپای تورکیا لەگەڵ چەکدارانی سوپای سوریای ئازاددا کار دەکات.
بەبێ ئەوەی بچێتە وردەکارییەکانەوە وتی " ئەمە بەردەوام دەبێت تاوەکوو ئاشتی لەوێ بەرپا دەبێت."
سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند لە 28ی مانگی نۆدا لەگەڵ پوتندا کۆدەبێتەوە و دەزگای ڕادیۆ و تەلەفیزیۆنی تی ئاڕ تی وتی گفتوگۆکان لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز