Accessibility links

ئەردۆغان ڕەخنەی توند لە ئیسڕائیل دەگرێت لەسەر گرتنەبەری ڕێوشوێن دژی سکرتێری گشتی UN


سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش
سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش

ڕۆژی هەینی سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئیسڕائیلی تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەوەی " بێشەرمانە " هێرشی کردووەتە سەر سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش لەسەر ئەوەی کە گۆتیرێش بە تەواوەتی سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکەی ئێرانی نەکردووە بۆ سەر ئیسڕائیل.

ئیسڕائیل گەشتکردنی گۆتیرێشی بۆ ئیسڕائیل قەدەغە کردووە.

ئەردۆغان وتی " ئیسڕائیل بێشەرمانە ڕووبەڕووی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش دەبێتەوە."

وتیشی " 196 وڵات لە جیهاندا لە پاڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەوەستن دژی ئیسڕائیل."

لە دوای هێرشەکەی 7 ی مانگی 10 ی حەماسەوە بۆ سەر ئیسڕائیل کە بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگەکە لە غەززە، پەیوەندییەکانی نێوان ئیسڕائیل و نەتەوە یەکگرتووەکان قورس بووە.

ڕۆژی چوارشەممە وەزیری دەرەوەی ئیسڕائیل ئیسڕائیل کاتز گەشتکردنی گۆتیرێشی بۆ ئیسڕائیل قەدەغەکرد، تۆمەتباری کرد بە تۆمەتی ئەوەی بە دیاریکراویی سەرکۆنەی هێرشە موشەکییەکەی ئێرانی نەکردووە بۆ سەر ئیسڕائیل. کاتز وتی گۆتیرێش " سکرتێرێکی گشتی دژە ئیسڕائیلە کە پشتیوانی بۆ تیرۆریستان و لاقەکاران و بکوژان دابین دەکات."

کاتز وتی " هەر کەسێک نەتوانێت بە تەواوەتی هێرشە دڕندەکەی ئێران بۆ سەر ئیسڕائیل سەرکۆنە بکات ئەوا شایەنی ئەوە نیە پێ بخاتە ناو خاکی ئیسڕائیلەوە."

ڕۆژی چوارشەممە گۆتیرێش لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا وەکو ئاماژەیەک سەرکۆنەی هێرشەکەی ئێرانی کرد بۆ سەر ئیسڕائیل.

ڕۆژی پێنجشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری تەواوی خۆی بۆ گۆتیرێش دەربڕی.

بەبێ ناوهێنانی ئیسڕائیل، پێنج ئەندامە هەمیشەییەکەی ئەنجومەنەکە، بەڕیتانیا و چین و فەڕەنسا و ڕووسیا و ئەمەریکا، لەگەڵ 10 ئەندامی نا هەمیشەییدا، " تیشکیان خستەسەر پێویستییەکان بۆ سەرجەم وڵاتانی ئەندام تاوەکو پەیوەندییەکی بەرهەمهێنەر و کاریگەرییان لەگەڵ سکرتێری گشتیدا هەبێت."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG