Accessibility links

زانایانی ئەمەریکایی دەڵێن جۆرە خشتێکیان دروستکردووە دەتوانرێت وەک باتری بەکاربهێنرێت


تاقیگەیەکی زانکۆی واشنتن
تاقیگەیەکی زانکۆی واشنتن

کۆمەڵێک زانای ئەمەریکایی دەڵێن توانیویانە جۆرە خشتێک دروستبکەن کە بتوانرێت وەک باتری بەکاربهێنرێت و وزەی کارەبای تیادا هەڵبگیرێت.

ماڵپەڕی نەیچەر کۆمنیکەیشنز ڕاپـۆرتێکی زانستی لەم بارەیەوە بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت زانایان لە زانکۆی واشنتن لە شاری سان لویزی ویلایەتی میزوری ڕێگەیەکیان دۆزیوەتەوە بۆ ئەوەی وەها لە خشتی سوور بکەن وەک ئەو جۆرە باتریانەی لێبکرێت کە دەتوانرێت پـڕبکرێنەوە لە وزەی کارەبا و بەکاربهێنرێنەوە.

زاناکان دەڵێن ماددەیەکیان لەگەڵ خۆڵی خشتدا تێکەڵاوکردووە و وەهای لە خشتەکە کردووە وزە هەڵبگرێت بە ئەندازەیەک گڵۆپـێکی دایۆد LED دابگیرسێنێت.

دەشڵێن دانانی ژمارەیەک لەم جۆرە خشتە لە دیواری بینایەکدا بەسە بۆ ئەوەی ژمارەیەک لە گڵۆپـی بیناکە بۆ چەند کاتژمێرێک بە داگیرساوەیی بمێننەوە.

XS
SM
MD
LG