به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه که‌شـتی واڵایی ئه‌مه‌ریکایی ئێنده‌ڤه‌ر Endeavour گه‌ڕایه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی پاش به‌جێگه‌یاندنی دوایـین ئه‌رکی خۆی بۆ وێستگه‌ی واڵایی نێونه‌ته‌وه‌یی.
فه‌رمانده مارک کێڵی و تاقمه‌که‌ی به سه‌لامه‌تی له بنکه‌ی ئاسـمانی کێنه‌دی له ویلایه‌تی فلۆریدا نیشـتنه‌وه. ئه‌مه‌ش 25 هه‌مین جاره ئاژانسی واڵایی ئه‌مه‌ریکایی NASA که‌شـتی واڵایی خۆی به تاریکی بنیشێنێته‌وه، واته نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر پـێـنجی هه‌موو گه‌شته واڵایـیهکانی.
مارک کێڵی گوتی جێی دڵگرانی بووه کاتێـک ئێنده‌ڤه‌ر نیشـتۆته‌وه، چونکه ئه‌و دوایـین فڕینی بووه، به‌ڵام له هه‌مان کاتیشـدا جێی شـانازیـیه که مێژوویه‌کی مه‌زنی بۆخۆی تۆمارکردووه. بڕیاره ئێسـتا ئێنده‌ڤه‌ر به‌ره‌و مۆزه‌خانه‌ی کالیفۆرنیا بـبرێت.
جێی ئاماژه پـێـکردنه دوایـین گه‌شتی ئێنده‌ڤه‌ر دوو هه‌فته‌ی خایاند و تیایدا چه‌ند که‌لوپه‌لێـکی یه‌ده‌ک و تیشیک بینهرێـکی ئه‌لفای بۆ بنکه‌ی واڵایی نێونه‌ته‌وه‌یی گواستۆته‌وه که به‌هاکه‌ی 2 ملیار دۆلاره.
ئێنده‌ڤه‌ر به نیشتنه‌وه‌ی له ڕۆژی چوارشه‌ممه کۆتایی به 19 سـاڵ له ئه‌رکی ئاسـمانی خۆی هێنا و ده‌بێته دووه‌م له‌و سێ که‌شـتیـیه‌ی ئه‌مه‌ریکا له کار ڕابگیرێت. ناسا ده‌ڵێت ئێنده‌ڤه‌ر له ماوه‌ی 25 گه‌شتیدا 198 ملیۆن کیلۆمه‌تری بڕیوه.
بڕیاره که‌شـتی ئه‌تلانتیک له مانگی حه‌وتدا ڕه‌وانه‌ی واڵایی بکرێت، به‌وه‌ش کۆتایی به ئه‌رکه‌کانی به‌رنامه 30 سـاڵیـیهکهی که‌شـتیـیه واڵایـیهکانی ئه‌مه‌ریکا دێت.