پاش ئه‌م هه‌موو ناکۆکی و ململانیه، به تاێبه‌تی له نێوان لایه‌نه عێراقیه‌کان بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی باوه‌ری له مالکی، ئاخۆ باره‌که له عێراق به چ ئاقاریکدا ده‌ڕوات؟
عیماد عه‌لی چاودێری کاروباری ڕامیاری له هه‌ڤپه‌ێڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت له‌و باوه‌ره‌دام بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی باوه‌ری ده‌بێت هۆکار و بنه‌مای باوهڕهێنهر هه‌بن بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه، کاک عیماد ده‌ڵێت کێشانه‌وه وه یاخود سه‌ندنه‌وه‌ی باوه‌ری شتێکی ده‌ستوریه به‌ڵام ده‌بێت هه‌ندی هۆکاری تاێبه‌تی خۆی هه‌بێت، جا بۆ گه‌ێشتن به هه‌ندی ئامانج له لایه‌ن کوتله سیاسیه‌کانه‌وه وه‌رگرتنه‌وه‌ی باوه‌ڕی ئه‌مرۆ وه‌کو کارتێکی سیاسی به کار ئه‌هێنرێ. کاک عیماد ده‌شڵیت ئاخ‌و به کوێ ده‌گات بۆ دوای سه‌ندنه‌وه‌ی باوه‌ری ، من له‌و باوره‌دام که هیچ له‌و کوتله سیاسیانه‌دا بیریان له‌وه نه‌کردوه‌ته‌وه به چ ئاقارێکدا ده‌که‌وێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌ستی چه‌پ که ماوه‌که‌ی 5:33 خوله‌که