Accessibility links

بەیاننامە: بەهۆی کردەوەیەکی خۆکوژیەوە لە میسڕ 7 کەس کوژران


وەزارەتی ناوخۆی میسڕ لە بەیاننامەیەکدا وتی بەهۆی کردەوەیەکی خۆکوژییەوە لە نزیک هێزەکانی ئاسایش لە بازاڕێکی شاری شێخ زوەید لە باکووری سینا چوار پۆلیس و سێ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

وتیشی لەنێو کوژراوەکاندا دوو ئەفسەر و منداڵێکی تەمەن شەش ساڵی تێدایە. ئاماژەشی بەوەدا هێرشەکە بۆتە هۆی برینداربوونی 26 کەسی دیکە.

سەرچاوە ئەمنییەکان لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەیان بەوەدا دوو ئەفسەرەکە سەرۆکی توێژینەوەکانی بەشی پۆلیسی شێخ زوەید و یاریدەدەرەکەی بوون.

ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕاگەیاند. داعش لە بەیاننامەیەکدا وتی 15 کوژراو وبریندار هەیە. هەروەها ئاماژەش بەوە دەدات هێرشبەرەکە ناوی ئەبو هاجەر میسڕییە و لە نزیک کاروانێکی پۆلیسدا خۆی تەقاندۆتەوە.

جێی ئاماژەیە میسڕ کۆشش دەکات بۆ لەناوبردنی ئیسلامییە توندڕەوەکان کە زۆربەی هێرشەکانیان لە باکووری نیمچە دوورگەی سینایە کە لە مانگی دووی ساڵی 2018 ەوە سوپای میسڕ ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی گەورەی تیادا ئەنجام دەدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG