Accessibility links

میسڕ ڕێکەوتنی دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکان لەگەڵ قەتەڕدا ڕادەگەیەنێت


وەزارەتی دەرەوەی میسڕ لە بەیاننامەیەکدا وتی میسڕ و قەتەڕ ڕێکەوتوون لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسییەکانی نێوانیان، بەم کارەش میسڕ دەبێتە یەکەمین وڵات بە فەڕمی ئەو کارە بکات لەدوای ڕێکەوتنی وڵاتانی کەنداوەوە بۆ کۆتای هێنان بە ناکۆکییەکان لەگەڵ قەتەڕدا کە ماوەی سێ ساڵ و نیوی خایاند.

سعودیە و ئیماڕات و بەحرەین و میسڕ لەم مانگەدا ڕازیبوون لەسەر گەڕاندنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسی و بازرگانیەکانی نێوانیان لەگەڵ قەتەڕدا.

لە ساڵی 2017 دا ئەو چوار وڵاتە سەرجەم پەیوەندییەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پشتیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران تۆمەتبارییان کرد، دەوحەش ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG