وەزارەتی تەندروستی میسڕ دەڵێت بەهۆی کەوتنە خوارەوە پاسێکەوە بۆ ناو کەناڵێک لە باکووری میسڕ لانیکەم 19 کەس گیانیان لە دەستداوە و شەش کەسی دیکە بریندار بوون.
بەپێی سەرچاوەکانی ئاسایش، پاسەکە 35 سەرنشینی پێبووە کاتێک لەسەر شەقامە سەرەکییەکە لایداوە و کەوتۆتە ناو کەناڵی مەنسووڕییەوە لە شارۆچکەی ئاگا لە پارێزگای داقەهلیەی باکووری میسڕ.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز