ئه‌م مانگه یاده‌وه‌ری 15 هه‌مین ساڵڕۆژی جینۆسایدی سربرینیتسا، ئه‌وه‌ی به هه‌ره گه‌وره‌ترین کۆکوژی له ئه‌وروپادا له جه‌نگی جیهانی دووهه‌مه‌وه داده‌نرێت. نزیکه‌ی 8 هه‌زار که زۆربه‌یان پیاوان ولاوانی موسڵمان بوون، هه‌ڵهاتن بۆ ئه‌و په‌ناگه سه‌لامه‌ته له سربرینیتسا ئه‌وه‌ی له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه کۆنترۆڵ ده‌کرا و له بۆسنی هێرزۆگۆڤین، ئه‌م که‌سانه له 11 ی مانگی حه‌وتی ساڵی 1995 دا به فه‌رمانی ڕابه‌رایه‌تی سربه‌کانی بۆسنه راپـێچکران و کۆکوژکران.
دوای کۆمه‌ڵکوژیه‌که، ئه‌نجامدارانی کاره‌که ته‌رمه‌کانی قوربانیه‌کانیان له گۆڕی بهکۆمهڵداشاردهوه. پاشان وه‌ک هه‌وڵیک بۆ داپۆشینی تاوانه‌که، ئه‌نجامده‌رانی کۆکوژیهکه لاشه‌کانی نێو گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانیان به بلدۆزه‌ر ده‌رهێنایه‌وه و گواستیاننه‌وه بۆ نێو گۆڕی به‌کۆمه‌ڵی بچووکتر.
له‌و کاته‌وه پتر له 4600 له‌و قوربانیانه به‌تاک نێژراون و له کۆی ئه‌و ژماره‌یه 775 یان له 11ی مانگی حه‌وتی ساڵی 2010 له نێو گۆڕستانێکی یاده‌وه‌ری تایبه‌تدا به‌خاک سپێردران، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له نێو سه‌دان گۆڕی به‌کۆمه‌ڵدا ده‌رهێنرانه‌وه و ناسنامه‌یان زانرا.
رادۆڤان کهرازیجی ڕابه‌ری ئه‌و ده‌مه‌ی سربه‌کانی بۆسنا هه‌نوکه له دادگای تاوانه‌کان له لاهای وا دادگایی ده‌کرێت، به‌ڵام سه‌رۆکی له‌شکری جه‌نه‌ڕاڵ راتکۆ ماڵدیچ هێشتا ده‌ستگیر نه‌کراوه و ئازاده.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌وپه‌ڕی سه‌ره‌خۆشی خۆی پێشکه‌ش به‌وانه ده‌کات که پرسه بۆ قوربانیانی کۆکوژیهکهی سربرینیتسا ده‌گێڕن. له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌ڵێت بۆ 15 ساڵه وڵاته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌نگی خۆی خستۆته پاڵ ده‌نگتان بۆ پشتگیری کردن له ئاشتی و هه‌روه‌ها ئاشتبوونه‌وه له‌م خاکه نائارامه‌دا. ئێمه دان به‌وه‌دا ده‌نێن که به بێ هه‌بوونی دادوه‌ری، ئاشتی درێژ خایاند نابێت و هه‌روه‌ها ئێمه ده‌زانین ئێمه هه‌موومان به‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یده‌ین هه‌ڵده‌سه‌نگێندرێن که له پـێناو کۆششمانه بۆ هێنانه دی دادوه‌ری بۆ قوربانیانی سربرینیتسا و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌شی پرسه و ماته‌مینی بۆ ئه‌و قوربانیانه ده‌گێڕن.
سه‌رۆک براک ئۆباما گوتی ده‌بێت دادوه‌ری سه‌رجه‌م ئه‌و تاوانانه‌ی ئه‌نجام دران بگرێته‌وه و ده‌سنیشانکردنی ته‌واو و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هه‌موو په‌ڕیوه و وێڵ بووه‌کان و دادگایی‌کردن وسزادانی ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن له ئه‌نجامدانی ئه‌و کۆکوژیه، که ڕادکۆ ماڵدیج ده‌گرێته‌وه.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوا له هه‌موو حکومه‌تان ده‌کات هه‌وڵه‌کانیان بکه‌نه دوو هێند له پێناو دۆزینه‌وه‌ی به‌رپرسان له‌و کاره و ده‌ستگیرکردنیان و ڕاپـێچکردنیان بۆ به‌رده‌م دادگا. سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت به ئه‌نجامدانی ئه‌م کاره، ئێمه ڕێز له قوربانیانی کۆکوژیهکهی سربرینیتسا ده‌گرین و هه‌روه‌ها به‌ڵینه‌کانی ئه‌خلاقی و یاسایی به ئه‌نجام ده‌گه‌یه‌نین، بۆ ئه‌وه‌ی کۆتای به ده‌ربازبوون له سزای قانونی بهێنین، ئه‌وانه‌ی تاوانه‌کان به‌م ئه‌ندازه بهدکاریه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی ئێمه ئه‌رکێکی پـیرۆزمان له ئه‌ستۆدایه بۆ یادکردنه‌وه‌ی ئه‌و دڕندهیییهی له ناوچه‌ی سربرینیتسا روویدا و هه‌روه‌ها بۆ ڕێگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی تاوانی به‌دکاری له‌م جۆره.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما ده‌شڵێت ئێمه به‌رپرسیارێتیمان له به‌رامبه‌ر قوربانیان و زیندووماوانی خانه‌واده‌کانیان له ئه‌ستۆدایه و هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتیشمان له به‌رامبه‌ر نه‌وه‌کانی ئاینده له سه‌رانسه‌ری جیهاندا له ئه‌ستۆدایه په‌یوه‌ست به‌وه‌ی ئێمه کۆکبین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سته‌وه‌ستان له‌مه‌ڕ به‌دکاری ڕه‌تبکه‌ینه‌وه له هه‌ر کات و له هه‌ر کوێـیهک ڕووبدات. سه‌رۆکی ئه‌مریکا ده‌شڵێت ده‌بێت ئێمه ئاماده‌بین بۆ داکۆکیکردن له سه‌ربه‌رزی و شکۆمه‌ندی مرۆڤ.