له رۆژی 28 ی مانگی پێنجی رابردوودا، کۆنفرانسی پـێداچوونه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی له نیویۆرک کۆتای هات. له کۆی نزیکه‌ی 190 وڵاتی ئه‌ندامی په‌یماننامه‌که، پتر له 170 وڵاتانی به‌شداربوو، له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی یه‌ک‌ده‌نگی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی کۆتایی رێککه‌وتن، ئه‌وه‌ی رێنومایـیه‌کانی رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی ده‌گرێت ده‌ستنیشان ده‌کات و هه‌روه‌ها په‌یماننامه‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی به‌هێز ده‌کات، وه‌ک ئامرازێکی بنچینه‌یی بۆ پێکهێنانی جیهانێکی بێ چه‌کی ناو‌کی.
کۆنفرانسی پێداچوونه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی به وته‌یه‌کی ده‌ستپێکی هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ستیـپێکرد و به‌ڵێنی ئه‌مریکای بۆ پته‌وکردنی په‌یماننامه‌ی ناوبراوی دووپاتکرده‌وه.
راگه‌یاندنه‌که‌ی خانم هێله‌ری، ده‌ستپێشخه‌ریـیه‌کانی نوێی له‌سه‌ر شه‌فافیه‌تی جبه‌خانه‌ی چه‌کی ناو‌کی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای له‌خۆگرت، هه‌روه‌ها به‌ڵینی 50 ملیۆن دۆلار بۆ به‌کارهێنانی ئاشتیانه‌ی وزه‌ی ناو‌کی، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی بره‌ودان به ره‌وشی ته‌ندروستی و گه‌شه‌کردن له نێو وڵاتانی به‌ره‌و رسکانچوو. هاوکات راگه‌یاندنه‌که‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌ستپێشخه‌ری په‌یوه‌ست به بڕیارێکی له‌خۆگرتبوو، سه‌باره‌ت به به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌نی سیناتۆرانی ئه‌مریکا بۆ پرۆتۆکۆله‌کانی ئه‌فریقای و باشوری پاسیفیکی په‌یوه‌ست به رێکه‌تننامه‌کان له پێناو ناوچه‌یه‌کی دور له چه‌کی ناو‌کی.
وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا پێشوازی له رێکه‌وتنامه‌کان کرد ئه‌وانه‌ی له میانه‌ی کۆنفرانسی ئاماژه پێدراودا به ئه‌نجام گه‌ێندراو له‌و باره‌یه‌وه سه‌رۆک براک ئۆباما له وته‌که‌یدا گووتی به‌ڵگه‌نامه‌که‌ی به یه‌ک‌ده‌نگ ده‌سته‌به‌رکرا هه‌نگاوه هاوسه‌نگه‌کان وپراکتیکه‌کان له‌خۆده‌گرێت، ئه‌وانه‌ی مه‌سه‌له‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی و داماڵینی ئه‌و چه‌که به‌ره‌و پێش ده‌به‌ن و هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی وزه‌ی ناو‌کی بۆ مه‌به‌ستی ئاشتیانه، ئه‌و کاره‌ی که کۆڵه‌که‌کانی سیستیمی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناوکیه له جیهاندا.
به‌ڵگه‌نامه‌ی کۆتایی په‌یوه‌ست، گورێکی نوێ ده‌داته به‌ره‌و پێش بردنی سیاسه‌ته‌کانی سه‌رۆک ئۆباما و هه‌روه‌ها به کارکردن له‌سه‌ر پته‌وکردنی په‌یماننامه‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی له نێو ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و هه‌روه‌ها له نێو رێکخراوه فره لایه‌نه‌کانی دیکه‌دا. به‌ڵگه‌نامه‌ی کۆتایی په‌یماننامه‌ی بلاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی گوزارشت له بڕوای ته‌واوی خۆی ده‌کات که نابێت هیچ کارێک بکرێت ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی بنکۆل ده‌کات، په‌یوه‌ست به رێگرتنی ئه‌م ئاژانسه له گۆڕینی بواری وزه‌ی ناو‌کی بۆ پرۆگرامه‌کانی ناو‌کی له‌شکری. هاوکات به‌ڵگه‌نامه‌که هانی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی نیو په‌یماننامه‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی ده‌دات تاوه‌کو پابه‌ندی پرۆتۆکۆلی دیکه ببن، ئه‌وه‌ی زانیاری دیکه‌ی په‌یوه‌ست به پاراستنی ناو‌کی و ده‌سه‌ڵاته‌کان دابینده‌کات ئه‌وانه‌ی ئاژانسی وزه‌ی ناو‌کی نێونه‌ته‌وه‌یی و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان داویان کردووه ئێران په‌سه‌ندیانی بکات. بۆ یه‌که‌مین جار له مێژووی 40 ساڵه‌ی په‌یماننامه‌ی بڵاونه‌بونه‌وه‌ی چه‌کی ناوکیدا، کۆنفرانسی چاوپـیاداخشاندنه‌وه ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ده‌ستنیشان کرد که پێویستن بۆ خۆپاراستن له دژی ئاکامی کشانه‌وه له په‌یماننامه‌که، وه‌ک راگه‌یاندنه‌که‌ی خۆکشاندنه‌وه‌ی کۆریای باکوری ساڵی 2003 ، هه‌روه‌ها به‌لگه‌ننامه کۆتایـیه‌که گوزارشت له رێکه‌و‌تنێکی به‌رین ده‌کات که ده‌ڵێت وڵاتانی ئه‌ندام به کشانه‌وه‌یان له په‌یمانه‌که ناتوانن له به‌رپرسیارێتیه‌کانیان به هۆی شکاندنی مه‌رجه‌کانی په‌یمانامه‌که ده‌ربازببن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک ئۆباما گوتیشی ئێران به جێبه‌جێنه‌کردنی به‌ڵێنه‌کانی سه‌رشانی په‌یوه‌ست به په‌یماننامه‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی، گه‌و‌ره‌ترین هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا و هه‌روه‌ها بۆ خودی په‌یماننامه‌ی بڵانه‌بوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی. به‌ڵام سه‌رۆک ئۆباما ده‌شڵێت هه‌و‌ڵه‌کانی کۆنفرانسی پێداچوونه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی ناو‌کی، په‌یماننامه‌ی ناوبراو به‌هێزده‌کات، وه‌ک به‌شێکی گرنگی هه‌و‌ڵه‌کانمان بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی هه‌موو وڵاتان به‌ڵێن و مه‌رجه‌کانی په‌یماننامه‌ی بڵاونه‌بوونه‌وه‌ی ناو‌کی په‌یڕه‌وی بکه‌ن و به پێچه‌وانهشه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئاکامه‌کانی ده‌بنه‌وه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی پـێکه‌وه ده‌بێت ئێمه کار بۆ جیهانێک بکه‌ین تێدا، وڵاتان سوود له به‌کارهێنانی ئاشتیانه‌ی وزه‌ی ناو‌کی وه‌ربگرن، هاوکات پارێزراویشبن له‌و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کی ناو‌کی ده‌یخوڵقێنیت.