له ده‌مێـکی زووی ئێواره‌ی 16 ی مانگی سێی سـاڵی 1988 دا هێرشه‌کانی هێزه‌کانی حکومه‌تی عێراقی بۆ سه‌ر شـاری هه‌ڵه‌بجه له ناکاودا گۆڕان. بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی نزیکه 50 هه‌زار که‌سی که زۆربه‌یان هاوڵاتی سیڤیلی کورد بوون که‌وتنه به‌ر هێرشی موشه‌کی، به‌ڵام پاشـان هێرشی فڕۆکه ده‌سـتیپـێـکرد و چه‌کی کیمیاوی به‌سه‌ر شـاره‌که‌دا باران، له‌وانه گازی خه‌رده‌ل و گازی سارین و تابون و هه‌روه‌ها VX.
ده‌رئه‌نجامی ئه‌مه، له‌و ڕۆژه‌دا نزیکه‌ی 5 هه‌زار که‌س له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌کێـکدا گیانیان سـپارد و هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 7 هه‌زار که‌سیش به گازی کیمیاوی جه‌سـته‌یان سووتا و ئیفلیج بوون یان دووچاری کێشه‌کانی ته‌ندروسـتی درێژده‌م بوون.
ئه‌مڕۆ 24 سـاڵ به‌سه‌ر ڕووداوی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌دا تێده‌په‌ڕێت. کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وپه‌ڕی شـاڵاوی ئه‌نفالی سه‌رۆکی عێراقی سه‌دام حسێن بوو. که هه‌ڵمه‌تێـکی جینۆساید بوو له دژی کورده‌کان و هه‌روه‌ها گرووپه ئتنیـیه‌کانی دیکه له باکوری عێراق.
له نێوان سـاڵانی 1986 و 1989 دا له پـێناو له‌ناوبردنی دانیشـتوانێـکی کێشه خولقێنه‌ر، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌دام حسێن فه‌رمانی دایه هێزه چه‌کداره‌کانی عێراقی لووله‌ی چه‌که‌کانیان بکه‌نه هاوڵاتیانی عێراقی به ڕابه‌رایه‌تی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیدی ئامۆزای دیکتاتۆر سه‌دام حسێن، سوپای عێراق به شێوه‌یه‌کی پـلان داڕێژراو گونده‌کانیان وێرانکرد و گوندنشینه‌کانیان له نێو که‌مپه‌کانی ده‌سـتبه‌سه‌راگرتندا به‌ندکرد و برسی کرد و هه‌روه‌ها به هه‌زاران خه‌ڵکیان کوشت.
هه‌ڵه‌بجه ته‌نها شـارۆچکه نه‌بوو که دووچاری په‌لاماری چه‌کی کیمیاوی بێت. له سه‌ره‌تای سـاڵی 1987 دا سه‌دام حسێن ڕێگه‌ی دا چه‌کی کیمیاوی به‌کاربهێنرێت له هێرشکردنه سه‌ر 24 گوندی کوردی. به‌هۆی ڕۆڵی له‌م هێرشه دڕه‌ندانه‌دا عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید نازناوی عه‌لی کیمیاوی به‌سه‌ردا دابڕا.
شاڵاوی ئه‌نفال زنجیره‌یه‌ک تاوانی ترسـناک بوو، ئه‌وه‌ی به فه‌رمانی ڕابه‌رایه‌تی وڵاتی خۆیان له دژی دانیشـتوانی سیڤیلی کوردی ئه‌نجام درا و کیمیابارانی دانیشـتوانی هه‌ڵه‌بجه دڕنده‌ترین تاوانکاری هه‌ڵمه‌تی ئه‌نفال بوو.
به‌هۆی ڕۆڵی له شـاڵاوی ئه‌نفال و هه‌روه‌ها تاوانه‌کانی دیکه‌دا عه‌لی کیمیاوی له‌سێداره درا. سه‌دام حسێن ئه‌ویش به چه‌ندان تاوان دادگایی‌کرا، له‌وانه ئه‌و تاوانانه‌ی به فه‌رمانی خۆی له دژی هاوڵاتیانی عێراقی ئه‌نجام دران و سه‌دام حسێنیش له سێداره درا.
سه‌رۆکی حکومه‌ت به‌رپـرسیارێتی وڵاته‌که‌ی و هاوڵاتیانی له ئه‌سـتۆدایه و ده‌بێت له ئه‌وپه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیاندا کاربکات. له کۆتاییدا چه‌ند دیکتاتۆرێـک له نێو پێخه‌فدا گیان ده‌سپـێرن یان به ڕێـک و ڕه‌وانی له شـانۆی تاوانه‌کانیان ده‌رباز ده‌بن. چاره‌نووسی هانده‌ری شاڵاوی ئه‌نفال و بکوژی هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه هوشیاریکه‌ره‌وه‌یه‌که بۆ ئه‌وانه‌ی جێ پـێـی کوشـنده‌یی ئه‌و دیکتاتۆرانه هه‌ڵنه‌گرن.