حکومه‌تی ئێرانی له 9 ی مانگی 5 ڕایگه‌یاند له سێداره‌دانی 5 زیندانی له زیندانی ئه‌ڤین، به لای که‌م چوار له‌وانه له نێوانیان ژنێـکدا له که‌مایه‌تیـیه کورده‌کانی ئێراندان. هه‌ر کام له‌و پـێـنج که‌سه به تاوانی وه‌کو پـێی ده‌گوترێت دژایه‌تی له‌گه‌ڵ خوادا تاوانبارکراون، گوایه به‌شـداریکردن له کرداره تێرۆریسـتیـیه‌کاندا دژ به ده‌وڵه‌ت.
ڕێـکخراوه‌ی ئه‌منستی ئنته‌رناشـناڵ له سێداره‌دانه‌کانی تاوانبار کردووه و ئاماژه به‌وه ده‌کات که به‌بێ هۆشـداریدان ئه‌نجام دراون که پـێشـێلیـیه له یاسای ئێران. ماڵکۆڵم سـمارت به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌منسـتی ئنته‌رناسیۆنال بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکوری ئه‌فریکا گوتی هه‌ر پـێـنج که‌سه‌که ڕێـگایان پـێـنه‌دراوه دادگاکردنێـکی ڕه‌وایان هه‌بێت. سێ له تاوانباره‌کان ئازار و ئه‌شکه‌نجه دراون و له ژێر فشـاردا زۆریان به‌سه‌ر هێناون بۆ ئه‌وه‌ی دان به تاوانه‌کانیاندا بنێن. ڕۆژنامه‌ی نیویۆرک تایمز ڕاده‌گه‌یه‌نێت که هه‌موو ئه‌و زیندانیانه‌ی له سێداره‌دراون له نامه‌یه‌کی ئاشـکرادا که له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕه‌کاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌و تاوانانه‌ی به دژیان بووه په‌سه‌ند نه‌کردوون.
له نێوان ئه‌و که‌سـانه‌ی له سێداره دراون فه‌رزادی که‌مانگه‌ر که مامۆسـتا و به‌رگریکارێـکی مافه که‌لتوریـیه‌کانی کوردی بووه. ئه‌وانه‌ی تر فه‌رهادی وه‌کیلی، عه‌لی حه‌یده‌ریان و مه‌هدی ئیسلامیان و ژنه‌که‌ش شیرینی عه‌له‌م هۆلوویه. خه‌لیلی به‌هرامیان پارێزه‌ری که‌مانگه‌ر گوتی که‌مانگه‌ر به‌بێ هیچ به‌ڵـگه‌یه‌ک و له دادگایی‌کردنێـکدا که چه‌ند خوله‌کێـکی خایه‌ندووه بڕیاری مردنی به‌سه‌ر دراوه.
ڕێبازه پـێـشێلکاریـیه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤی حکومه‌تی ئێرانی کاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌موو ئێرانیـیه‌کاندا هه‌یه. به‌ڵام که‌مایه‌تیـیه نه‌ژادیـیه‌کان وه‌کو کورد، هه‌ر وه‌کو وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له دواترین ڕاپـۆرتی مافه‌کانی مرۆڤیدا ئاماژه‌ی پـێ‌ده‌کات ناهاوسه‌نگانه ئامانج بوونه. له‌خۆوه ده‌سـتگیرکردن و ده‌سـتگیرکردن بۆ ماوه‌یه‌کی دورودرێژ و ئازار و ئه‌شـکه‌نجه‌ی فیزیکی.
حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان به توندی له هه‌موو ئه‌وانه‌ی که ئاشـتیانه بۆ ئازادی و مافه جیهانیـیه‌کان هه‌وڵ ده‌ده‌ن پـشـتیوانی ده‌کات. ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر داواکاریـیه‌کانمان له حکومه‌تی ئێران بۆ کۆتایی‌هێنان له‌خۆوه زیندانیکردنه‌کان و ئازار و ئه‌شـکه‌نجه و پـێشـێلی له هاوڵاتیانی و پابه‌ندبوونی له ئه‌رکه نێونه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کانی له باره‌ی مافه‌کانی مرۆڤه‌وه. به تایبه‌تی ئێمه تاوانباری هه‌ر جۆره له سێداره‌دانێـک ده‌که‌ین به‌هۆی بڕوا ڕامیاریـیه‌کانیان و له ڕێبه‌رانی ئێرانی داوا ده‌که‌ین ڕێز له مافه‌کانی هاوڵاتیانی بگرێت.