بیر ته‌سکی و فه‌رق و جیاوازی به‌رده‌وام بووه‌ته کێشه‌یه‌ك له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری له ئوروپا. وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا پـشتیوانیـیه‌کی به‌هێزی به‌ڕه‌نگاڕبوونه‌وه‌ی هه‌موو جۆره فه‌رق و جیاوازی و بیر ته‌سکی دژ موسڵمانان ده‌کات و هه‌وڵه‌کانی وه‌گه‌ڕخستووه بۆ خوڵقاندنی ڕێزلێنانێـکی هاوبه‌ش له نێو خه‌ڵکی و تێکڕای بیروباوه‌ڕه ئاینیـیه‌کاندا.
حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام کارده‌کات بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی تێکڕای که‌سانی خاوه‌ن بیره‌باوه‌ڕه ئاینیـیه‌کان که موسڵمانیش ده‌گرێته‌وه بتوانن تامی ئازادیـیه‌کانی ئاینی و ڕاده‌ربڕین بچێژن.
وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا درک ده‌کات به پێداویستی به هه‌نگاو نان به‌سه‌ر بیرته‌سکی به‌ره‌و هاوکاریه‌ک له سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی و ڕێزگرتن و به‌رپرسیارێتی هاوبه‌ش که ئه‌وه‌ش په‌یامیکی (Hannan Rosenthal) نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا بوو له کۆنفرانسێـکی ئاست باڵای ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئوروپا سه‌باره‌ت به کۆتایی هێنان به بیرته‌سکی و نه‌هێشتنی فه‌رق و جیاوازی.
له وه‌رچه‌رخاندنێـکی گرنگدا، نێردراوی تایبه‌تی ئه‌مه‌ریکا Rosenthal که له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی فه‌رق و جیاوازی دژ نه‌ژاد سامیـیه‌کان کارده‌کات، له‌و کۆنفرانسه باسی له پـێداویستی بۆ کۆتایی‌هێنان به فه‌رق و جیاوازی و بیر ته‌سکی کرد دژ موسڵمانان له‌و ده‌مه‌ی نێردراوی تایبه‌ت بۆ کۆمه‌ڵگا ئیسلامیـیه‌کان باسی له کۆتایی‌هێنان به دژایه‌تکردنی نه‌ژاده سـامیـیه‌کان کرد.
له وتاره‌که‌ی باراک ئۆباماش له قاهیره له حوزه‌یرانی ساڵی 2009 دا به‌ڵێنی دا به موسڵمانان له سه‌رانسه‌ری جیهان که‌وا ئه‌مه‌ریکا هه‌وڵێکی بێ وچان بدات بۆ به‌شدارکردنی خه‌ڵکی و حکومه‌ته‌کان و گوێـگرتنیان.
له‌و ساکه‌وه ئه‌مه‌ریکا هه‌زار بۆنه‌ی له‌گه‌ڵ خوێندکاران و کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ڕێبه‌رانی بیروباوه‌ڕه ئاینی و کارداران له سه‌رانسه‌ری جیهان سازکردووه.
هێله‌ری کلنتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و که‌سایه‌تیـیه‌کانی دیکه مێزگرد و مشتومڕه‌کانی سه‌ر ئنته‌رنێت و دانوستانیان ئه‌نجامداوه بۆ به‌شدارکردنی خه‌ڵکی له سه‌رانسه‌ری جیهان له چه‌ختکردنێـکی تایبه‌تی خه‌ڵکی له‌سه‌ر نه‌وه‌ی داهاتووی موسڵمانان.
له حوزه‌یرانی ساڵی 2009 دا وه‌زیری ده‌ره‌وه کلنتن Farrah Pandith به نێردراوی تایبه‌ت بۆ کۆمه‌ڵگا موسڵمانان ده‌ست نیشانکرد بۆ چه‌ختکردنێـکی تایبه‌ت له‌سه‌ر به‌شدارکردنی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگای ئیسلامی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا .
له مانگی دوودا سه‌رۆک هه‌روه‌ها (ڕه‌شـاد حوسه‌ین)ی به نێردراوی تایبه‌تی بۆ ڕێکخراوی کۆنفرانسی ئیسلامی ده‌سـتنیشانکرد.
وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا درک ده‌کات به‌وه‌ی که نه‌ک به ته‌نها یه‌ک کۆمه‌لگای ئیسلامی هه‌یه به‌ڵکۆ چه‌ندین کۆمه‌ڵگای جوراوجور و ڕه‌گه‌ز جیاواز هه‌یه. حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا له میانه‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگا ئیسلامیـیه‌کان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا درک ده‌کات به ڕه‌گه‌ز جیاوازی ئیسلام و جیاوازی گرنگی که‌لتور و ئاینی له نێو هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌کدا. ئه‌ڵبه‌ته سوپاسیش بۆ ئنته‌رنێت و ته‌کنولۆژیای نوێ که ئه‌و کۆمه‌ڵگایانه هه‌نوکه زیاتر به‌راورد به جاران به یه‌که‌وه به‌ستراون.
باڵێۆز Rosenthal ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا نا‌توانیت ئه‌و کاره به ته‌نها به‌جێ‌بهێنیت." بۆیه ئێمه داوا له هاوپه‌یمانه‌کان و هاوکار و تێکڕای وڵاتانی ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری له ئوروپا ده‌که‌ین ئه‌وانه‌ی خواستیان هه‌یه به‌شداربن و له پـێناوی ئامانجه هاوبه‌شه‌کانمان کارمان له‌گه‌ڵ بکه‌ن."