کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی ڕاسته‌قینه له به‌رده‌م ئازادی ڕاگه‌یاندن هێشـتا له ئازه‌ربایجان به‌رده‌وامه که هه‌روه‌ها بریتیـیه له به‌ندکردنی ڕۆژنامه‌وانان. له 6 ی مانگی حه‌وتدا ڕۆژنامه‌وانی به‌ندکراو (عه‌ینوڵا فهتحوڵاێڤ) به تۆمه‌تی به‌ده‌ستهێنانی که‌ره‌سته‌ی بێهۆشکه‌ره‌کان بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ زیندانی حوکم درا. نوێنه‌ری ڕێکخراوی ئاسایش و هاوکاری ئوروپا بۆ ئازادی ڕاگه‌یاندن گوتی تۆمه‌ته‌کانی به‌ده‌ستهێنانی که‌ره‌سته بێهۆشکه‌ره‌کان که به‌ڕێز فهتحوڵاێڤ پێ تاوانبارکراوه (ڕێی تێناچێت). وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا و نه‌رویج و وڵاتانی تر نیگه‌رانیان له‌مه‌ڕ ئه‌و حوکمه ده‌ربڕی. ڕێکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی و کۆمیته‌ی پاراستنی ڕۆژنامه‌وانان و ڕێکخراوه‌کانی تر حوکمه‌که‌ی به‌سه‌ر فهتحوڵاێڤیان له 6 ی مانگی حه‌وت ناو نا به دواترین هه‌وڵی حکومه‌ت بۆ بێده‌نگ کردنی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی که ڕه‌خنه‌ی لێ ده‌گرن.
عه‌ینوڵا فهتحوڵاێڤ له‌و کاته‌شدا له به‌ندینخانه بوو بۆ به‌سه‌ربردنی 8 ساڵ و نێو زیندانی به تۆمه‌تی تیرۆرزم و ناوزڕاندن و هاندانی ڕه‌گه‌ز په‌رستی و باج نه‌دان، هه‌موو تومه‌ته‌کانی که زووتر دادگای مافه‌کانی مرۆڤی ئوروپا له سه‌ره‌تای ئه‌م ساڵدا لێی بێ گوناهی کردبوو. دادگاکه هه‌روه‌ها فه‌رمانی دابوو دادگایـیکردنه‌که‌ی فهتحوڵاێڤ له ساڵی 2007دا سه‌رپێچی مافه‌کانی بۆ ئازادی ڕاده‌ربڕین کردبوو، که‌وا به‌شێوه‌یه‌کی نا ڕه‌وایانه دادگایی کرابوو و که‌وا بیانوی زیندانیکردنه‌که‌ی به هیچ جۆرێک ڕه‌وا نیـیه.
ئازه‌ربایجان وه‌ک وڵاتێکی ئیمزاکه‌ری په‌یمانی ئوروپا سه‌باره‌ت به مافه‌کانی مروڤ پابه‌نده به په‌یڕه‌ویکردنی بڕیاره‌کانی دادگای ئوروپا. گه‌ر شکستی هێنا ئه‌وا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئوروپا ده‌توانن ژماره‌یه‌ك سزای به‌سه‌ردا بسهپـێنت.
ثوماس هاماربیرگ کۆمسیاری ئه‌نجومه‌نی مافه‌کانی مرۆڤی ئوروپا ده‌ڵێت هه‌رچ که‌سێـک به‌هۆی بیروبۆچوون و ڕاده‌ربڕین زیندانی کرابێت که عه‌ینوڵا فهتحوڵاێڤ ده‌گرێته‌وه پێویسته ده‌ستبه‌جێ ئازاد بکرین. دوونیا میاتوڤیچ نوینه‌ری OSCE بۆ ئازادی میدیا داوای ئازادکرنیشی کرد، هه‌روه‌ها وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا پشتیوانی داخوازیـیه‌کی له‌و جۆره‌ی کرد که هه‌ر نوێ ترینیان له به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له 7 ی مانگی حه‌وتدا کرابوو.
حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا داوا له هه‌موو حکومه‌ته‌کان ده‌کات که هه‌روه‌ها حکومه‌تی ئازه‌ربایجانیش ده‌گرێته‌وه ئه‌وپه‌ڕی ڕێز له ئازادی ڕۆژناگه‌ری بگرێت که بریتیه له مافی لێکۆڵینه‌وه و ئازادی بڵاوکردنه‌وه به شێوه‌ی نه‌ریتی و هه‌روه‌ها ده‌زگاکانی میدیای سه‌ر ئنته‌رنێت. هه‌روه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا هێله‌ری کلنتن له ( باکۆ) له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌یدا ئاماژه‌ی پێدابوو ( له‌و ده‌مه‌ی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ڕێزیان لێیده‌گیرێت و ڕێیان پێ ده‌درێت بێ ترس و تۆقاندن کار بکه‌ن، ئه‌وا دیموکراسی گه‌ش و نما ده‌کات و کۆمه‌ڵگاش پێش ده‌که‌وێت.