به‌ر له ڕۆژی جیهانی ئازادی ڕۆژنامه‌گه‌ری له 3 ی مانگ، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا تیشـکی خستووه‌ته سه‌ر باری ڕۆژنامه‌وانان له سه‌رانسه‌ری جیهان، ئه‌وانه‌ی ئێش و ئازار ده‌بینن به هۆی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی ئازایانه به دژی ده‌سه‌ڵات ده‌نگ هه‌ڵده‌بڕن، یه‌کێـک له‌وانه ڕۆژنامه‌وانی کوردی ئێران محه‌مه‌د سدیق که‌بودوه‌نده.
به‌ڕێز که‌بودوه‌ند سه‌رنووسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی په‌یامی مه‌ردوم و دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رۆکی ڕێـکخراوی مافی مرۆڤی کوردسـتانه. ئه‌و له سـاڵی 2007 ده‌سـتگیرکرا، وه به‌پـێی ڕاپـۆرتان بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگان له ژوری تاکه‌که‌س له گرتووخانه‌دا بوو.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڤکتۆریا نۆلاند له کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامه‌گه‌ری باسی ئه‌وی کرد:
" که‌بودوه‌ند خۆی باسی ئه‌شکه‌نجه‌دانی له گرتووخانه‌کانی ئێران ده‌کرد، وه ئێسـتا ئه‌و خۆی له‌و ڕه‌وشه‌دا ده‌بینێته‌وه. هه‌روه‌ها باسی پـێشـێلکاریـیه‌کانی مافی مرۆڤی کورده‌کانی ئێرانی ده‌کرد. له سـاڵی 2008 ئه‌و 11 سـاڵ زیندانی بۆ بڕاوه‌ته‌وه به تاوانی دژایه‌تیکردن له‌گه‌ڵ ئاسایشی نیشـتیمانی و پـرۆپاگه‌نده له دژی حکومه‌ت."
به‌پـێی بنه‌ماڵه و هه‌روه‌ها چاودێرانی مافه‌کانی مرۆڤ به‌ڕێز که‌بودوه‌ند چه‌ندین جار له گرتووخانه جه‌ڵته‌ی دڵ لێی داوه. هه‌رچه‌نده دکتۆره‌کان گوتوویانه نه‌شته‌رگه‌ری دڵی بۆ بکرێت. کاربه‌ده‌سـتان ڕێـگه‌یان پـێنهداوه بۆ ماوه‌ی کاتی له ده‌ره‌وه‌ی گرتووخانه چاره‌سه‌ری خۆی بکات.
به‌ر له دهسـتگیرکرانی و زیندانی‌کرانی پارێزه‌ری به‌ناوبانگی مافه‌کانی مرۆڤ نه‌سرین ستووده پارێزه‌ری ئه‌و بوو. ئه‌و گوتی سه‌ختترین باری هه‌تا ئێسـتا به‌سه‌ر گرتوویهکدا سهپـێندرابێت به‌سه‌ر محه‌مه‌د سدیق کهبوندوهند بووه. له کاتێـک ته‌واوی ڕۆژنامه‌وانانی سه‌ربه‌خۆ و چالاکوانانی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ن له ئێران و که‌مینه‌کانی نه‌ژادی وه‌ک کورده‌کان به تایبه‌تی کراونه‌ته نیشـان له لایه‌ن حکومه‌ت.
چاودێرانی مافه‌کانی مرۆڤ ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌م 14 گرتووی کوردی ئێران له گرتووخانه چاوه‌ڕێی جێبهجێـکرانی سـزای مه‌رگ ده‌که‌ن، وه ژماره‌یه‌کی زۆرتری ڕۆژنامه‌وان و چالاکوانی مافه‌کانی مرۆڤ له گرتووخانه‌کاندان.
له کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌گه‌ریه‌که‌دا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڤیکتۆریا نۆلاند داوای له حکومه‌تی ئێران کرد محه‌مه‌د سـدیق که‌بودوه‌ند و 90 ڕۆژنامه‌وانی تر که ئێسـتا له گرتووخانه‌کانی ئێرانن ئازادبکرێن. سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما گوتی " ئه‌مه‌ریکا هه‌میشه وهدهنگهاتووه کاتێـک مافه‌کانی بنچینه‌یی مرۆڤ پـێشـێل ده‌کرێن و ئازادی دادوه‌ری و قانونی یانیش ئازادی ده‌ربڕینی ڕا ده‌که‌ونه ژێر هه‌ڕه‌شه."