له‌و ده‌مه‌ی جیهان له کاتژمێری 8:46 خوله‌کی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 11 ی سێپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 دا گۆڕا، هیچ که‌سێـک له‌و ده‌مه‌دا هه‌ستی به‌و گۆڕانه نه‌ده‌کرد.
فڕۆکه‌یه‌کی نه‌فه‌ر هه‌ڵـگر یه‌کێـک بوو له چوار فڕۆکه‌که‌ی له‌و ڕۆژه‌دا له لایه‌ن تێرۆرسـتانی قاعیده‌وه ڕفێندران و خۆی کێشـا به هه‌ره ناودارترین باڵه‌خانه به‌رزه‌که‌ی شـاری نیویۆرکدا، واته تاوه‌ری باکوری سه‌نته‌ری بازرگانی جیهانی و ئاگری له تاوه‌رکه به‌ردا و زیانی گه‌وره‌ی به باڵه‌خانه‌که گه‌یاند.
پاش 17 خوله‌ک له‌م ڕووداوه فڕۆکه‌یه‌کی ڕفێندراو خۆی ده‌کێشێت به تاوه‌ری باشوردا. هاوکات فڕۆکه‌یه‌کی ڕفێندراوی سێـیه‌م خۆی گه‌یانده باڵه‌خانه‌ی په‌نتاگۆن، واته وه‌زاره‌تی به‌رگری له ناوچه‌ی واشنتن پایته‌خت، به‌ڵام فڕۆکه‌ی چواره‌میان نهگهیشـته ئامانجه‌که‌ی خۆی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ماوه‌یه‌کی کورت دوای ئه‌وه‌ی فڕۆکه‌که ڕێـڕه‌وی به‌ره‌و باشور، واته ناوچه‌ی واشنتن گۆڕی سه‌رنشینانی نێو فڕۆکه‌که ده‌سته‌ویه‌خه په‌لاماری ڕفێنده‌رانی فڕۆکه‌که‌یان دا و ده‌رئه‌نجام فڕۆکه‌که له ناوچه‌یه‌کی به‌رزی که‌م دانیشـتواندا له باشوری خۆرئاوای په‌نسـلڤانیا که‌وته خواره‌وه.
له ئاکامی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م ڕووداوانه‌دا 2977 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا. قوربانیـیه‌کان خه‌ڵـکانی پـتر له 90 وڵاتی سه‌رانسه‌ری جیهان بوون، هه‌روه‌ها کیشوه‌ر و هه‌مه‌جۆره ته‌مه‌ن و هه‌روه‌ها خه‌ڵـکانی سه‌ر به چه‌ندان کۆمه‌ڵـگا و بیروباوه‌ڕبوون. له 11 ی مانگی نۆی سـاڵی 2001 دا تێرۆرسـتان وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکایان کرده ئامانج، به‌ڵام به‌و کاره‌یان هێرشیان کرده سه‌ر هه‌موو کۆمه‌ڵـگای جیهانی.
له‌و کاته‌ی ئێمه به گرنگیـیه‌وه ده‌ڕوانینه ئه‌م بۆنه‌یه هاوکات ده‌بێت ئێمه ڕێز له ئازایی و له‌خۆبردوویی ئه‌وانه بگرین که یه‌که‌مین که‌س بوون به هانای ڕووداوه‌که‌وه چوون و هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی دیکه که یارمه‌تی ئه‌و که‌سـانه‌یان دا که پـێویسـتیان به هاوکاری بوو. هه‌روه‌ها ده‌بێت سوپاسی ئه‌و که‌سـانه‌ش له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بکه‌ین، ئه‌وانه‌ی له پـێناو به‌رگریکردن له دژی تێرۆرزم قوربانیانداوه. هه‌روه‌ها ده‌بێت نمونه‌ی که‌وتنه‌وه سه‌رپێ و هاوئاهه‌نگی ئه‌و که‌سـانه‌ی به‌دیمان کردووه بـبنه هانده‌رمان، نه‌ک له کاتژمێره‌کاندا و ڕۆژه‌کانی دوابه‌دوای هێرشه‌کای 11 ی سێپته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 ، به‌ڵـکو له مانگه‌کان و سـاڵانی پاش هێرشه‌کانیش که تیایدا هاوڵاتیانی ئاسایی ئه‌مه‌ریکایی و خه‌ڵـکان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌سه‌ر گرفت و ئاسته‌نگه‌کانی هێرشه تێرۆرسـتیـیهکاندا زاڵبوون.
له ڕێگه‌ی هاوبهشـیکردن و دۆسـتایهتیـیهوه خه‌ڵـکانی جیهان په‌یامێـکی ڕوون و ڕه‌وان ئاڕاسته‌ی تێرۆرسـتان ده‌که‌ن، ئه‌و په‌یامه‌ی که ده‌ڵێت ئه‌وان توانا و وره و هه‌روه‌ها هاوسۆزیـیان هه‌یه بۆ گۆڕینی سه‌ختی و دژواری بۆ کاری پـۆزێتیڤ.
هه‌ر وه‌ک سه‌رۆک باراک ئۆباما گوتوویه‌تی ئه‌مسـاڵ و هه‌موو سـاڵێـک ده‌بێت ئێمه له خۆمان بپـرسین ئایا چۆن ڕێز له‌م نیشـتیمانپهروهرانه بگرین ئه‌وانه‌ی مردن و ئه‌وانه‌ی خزمه‌تیان کرد له‌م بۆنه‌یه‌ی یادهوهریـیهدا وه‌ڵامه‌که‌ی هه‌مان ئه‌و وه‌ڵامه‌ی 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌بێت. ده‌بێت ئێمه بـبینه ئه‌و ئه‌مه‌ریکایه‌ی ئه‌وان له پـێناویدا ژیان و هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌مه‌ریکایه‌ی ئه‌وان له پـێناویدا ژیانی خۆیان به‌خشی و ده‌بێت بـبینه ئه‌و ئه‌مه‌ریکایه‌ی ئه‌وان بۆی بوونه قوربانی.
ئه‌و ئه‌مه‌ریکایه‌ی نه‌ک ته‌نها به‌رامبه‌ر خه‌ڵـکانی ههمهڕهگهز و بیروباوه‌ڕ سنگفراوان بێت، به‌ڵـکو ئه‌مه‌ریکایه‌ک که تیایدا ههمهچهشنیمان وڵات ده‌وڵه‌مه‌ند بکات. هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریکایه‌ک ئه‌وه‌ی پـشـتیوانی له سه‌ربڵندی و مافه‌کانی مرۆڤ له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بکات. ئینجا ئه‌و که‌سانه ئه‌گه‌ر خه‌ڵـکانی لاو بن که داوای ئازادی خۆیان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست یان له باکوری ئه‌فریقادا ده‌که‌ن یان منداڵێـکی برسیبێت له هه‌رێمی قۆچی ئه‌فریقادا له‌و شوێنه‌ی ئێمه له پـێناو ڕزگارکردنی ژیانی خه‌ڵـکان وا کارده‌که‌ین.