Accessibility links

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 لە کەنداوی کالیفۆرنیا دەدات


ناوەندی بومەلەرزەزانی دەریای ناوەندی ئەوروپا دەڵێت بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 لە کەنداو کالیفۆرنیای داوە.

ئۆفیسی بەرگری شارستانی مەکسیک ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێک نەبووە سەبارەت بە کەوتنەوەی زیان لەو ناوچانەدا کە بومەلەرزەکە تیایاندا هەستی پێکراوە.

ناوەندەکە وتی بومەلەرزەکە بە قووڵای 10 کم بووە.

ماوەیەکی کورت دوای ڕوودانی بومەلەرزەکە، سیستمی ئاگادارکردنەوەی تسونامی ئەمەریکا وتی مەترسی تسونامی نیە لەسەر کەناری ڕۆژئاوای ئەمەریکا و بریتیش کۆڵۆمبیا یاخود ئالاسکا.

بەرگری شارسانی مەکسیک دواتر وتی ئاستی ئاوی دەریاکانی ئەو ناوچەیەی کە بومەلەرزەکە تیایدا ڕوویداوە چەند سانتیمەترێکی کەم بەرزبۆتەوە.

دەزگای جیۆلۆجی ئەمەریکا وتی بومەلەرزەکە بە گوڕی 6.3 بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG