Accessibility links

کەمبوونەوەی بەرچاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک


بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک دەڵێت کۆڤید-19 لە ژێر کۆنترۆڵدایە و ڕۆژ بە ڕۆژ ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرەو کەمبوونەوە دەڕوات.

سەبارەت بەم بابەتەکە گرنگەی پەیوەست بە ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان حەمزە محەمەد عەلی بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆک دەڵێت نزیکەی 32 هەزار کەس توشی کۆرۆنا بوون و لەوانەدا 18 هەزار کەس بە تەواوەتی چاکبوونەتەوە و 13 هەزار کەسیش هێشتا لە ژێر چاودێری پزیشکیدان بەڵام تەنها 150 کەس لەوانە لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.

هەروەها دەشڵێت هەتا ئێستا 628 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە.

جێی ئاماژەیە ئێستا ژیانی خەڵکی لە پارێزگای دهۆک تا ئەندازەیەک ئاسایی بۆتەوە و خەڵکی چوونەتەوە سەر کارەکانیان بەڵام هێشتا بەڕێوەبەرایەتی ئۆپەراسیۆنی دژ بە کۆرۆنا ڕێگەی کردنەوەی هۆڵەکانی ئاهەنگ و دانانی پرسەی لە مزگەوتدا نەداوە.

please wait
Embed

No media source currently available

0:00 0:02:00 0:00


XS
SM
MD
LG