Accessibility links

دکتۆر توانا عوسمان : هه‌ردووکیان مرۆڤ ده‌کوژن جا ئایا بازرگانیکردن به‌ جگه‌ره‌وه‌ بێت یان به‌ چه‌که‌وه‌


ڕۆژی جیهانی بۆ قه‌ده‌غه‌کردنی به‌کارهێنانه‌کانی توتن و جگه‌ره‌ کێشان له‌ ساڵی 1987 ه‌وه‌ له‌لایه‌ن ڕێکخراوی ته‌ندروستی جیهانیه‌وه‌ دیار کراوه‌.

ئه‌م ڕێکخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی 31 ی مانگی 5 ی داناوه‌ تا له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا خه‌ڵک به‌ گشتی له‌ هه‌موو جۆره‌ به‌کارهێنانێکی توتن دووربکه‌ونه‌وه‌ و خوازیاریشه‌ له‌ هه‌موو وڵاتاندا ببێته‌ ئه‌و ڕۆژه‌ی زانیاری نوێ له‌سه‌ر زیانه‌ ته‌ندروستیه‌کانی به‌کارهێنانی توتن بڵاو بکرێنه‌وه‌.

دکتۆر توانا عوسمان ده‌ڵێت توتن به‌ هه‌ر جۆرێک به‌کاربهێنرێت هه‌ر زیانی هه‌یه‌ ، جا ئه‌گه‌ر وه‌ک جگه‌ره‌ بکێشرێت یان له‌ ڕێی نێرگه‌له‌وه‌ به‌کار بهێنرێت ، وه‌ ده‌شڵێت کاتێک یه‌کێک نێرگه‌له‌یه‌ک ده‌کێشێت وه‌ک ئه‌وه‌ وایه‌ 20 جگه‌ره‌ی کێشا بێت.

دکتۆر توانا ئاماژه‌ش به‌وه‌ ده‌کات ڕێگه‌ زۆرن بۆ ڕێگه‌ گرتن له‌ جگه‌ره‌ کێشان ، له‌وانه‌ زیاد کردنی باجدانه‌ له‌سه‌ر کڕین و فرۆشتنی جگه‌ره‌ تا که‌مترین ڕیژه‌ی خه‌ڵک ده‌ستیان پێڕابگات و پێویستیشه‌ یاسای توند دابنرێت بۆ ڕێگه‌گرتن له‌وانه‌ی جگه‌ره‌ به‌ مێردمندالان ده‌فرۆشن.

به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ دکتۆر توانا عوسمان کردووه.

ده‌توانن له‌ ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله‌ ده‌نگییه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌ چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی وتووێژه‌که‌ بن که‌ ماوه‌که‌ی 23:00 خوله‌که‌.

XS
SM
MD
LG