Accessibility links

دکتۆر مایک ڕایان: هەر تەنها کەرەنتینە کردن بەس نییە بۆ کۆتاییهێنان بە مەترسییەکانی کۆرۆنا


دکتۆر مایکڵ ڕایان
دکتۆر مایکڵ ڕایان

گەورە پسپۆڕی بواری تەندروستی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهان دەڵێت هەر تەنها دوورخستنەوە یان کەرەنتینە کردن بەس نییە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

مایک ڕایان، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاندوە، پێویست بە هەوڵ و گرتنەبەری ڕێوشوێنی زیاتر هەیە لە بواری تەندروستی گشتیدا بۆ ڕێگەگرتن لە کۆڤید 19 و هەروەهاش تا مەترسی سەرهەڵدانەوەی نەمێنێت.

دکتۆر ڕایان لە لێدوانەکەیدا بۆ تۆڕی بی بی سی، جەختی کردۆتەوە لەوەی هەر بەتەنها کەرەنتینە کردن بەس نییە، بەڵکو پێویستە بشزانرێت ئەوانەی هەڵگری ڤایرۆسەکەن لەگەڵ کێدا لە پەیوەندیدابوون، ئەوجا ئەوانیش کەرەنتینە بکرێن.

مایک ڕایان، لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاماژەشی بەوە کردووە وەک دەڵێت "ئەگەر بێتوو ئێستا هەرچی ڕێوشوێنی پێویستی توند هەن نەگیرێنەبەر، ئەوا مەترسی دووبارە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە دێتەوە ئارا، کاتێک ئەو کۆت و بەندانەی ئێستا دانراون هەڵدەگیرێن.

زۆربەی هەرە زۆری وڵاتانی جیهان، ڕێوشوێنی توندیان داناوە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.

XS
SM
MD
LG