دکتۆر مه‌حمود عوسمان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت بڕیاره له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی داهاتوودا لایه‌نی شیعه‌کانی عێراق به ڕێککه‌وتن له به‌ینی خۆیاندا یه‌کێک، نوری ئه‌لمالکی یان عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ستنیشان بکه‌ن.
له‌میانه‌ی وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان هێرۆ زه‌نگه‌نه، د. مه‌حمود عوسمان گوتیشی له ئێستادا ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک له‌لایه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه هه‌یه بۆ نزیک بوونه‌وه‌ی چوار لایه‌نه گه‌وره‌که‌ی عێراق به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای کورده‌وه گرنگه داواکارییه‌کانی خۆیه‌تی و پشتیوانی له لایه‌نێک ناکات که داواکارییه‌کانی پشت گوێ بخات.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی4:52 خوله‌که.