رۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌مه‌ریکا هوشداری به وڵاتیانی خۆی له ئه‌وروپادا که ووڕیای خۆیان بن له‌به‌ر په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسی په‌لاماری تیرۆرستی بۆ سه‌ر وڵاتیانی ڕۆژئاوایی. چه‌ند کاتژمێرێک پاش ئاگادارییه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا، به‌ریتانیاش به هه‌مان شێوه هوشداری به وڵاتیانی خۆی له فه‌ڕه‌نسا و ئهڵمانییادا .
دکتۆر کرمانج گوندی پڕۆفیسۆر له زانکۆی ته‌نسی ئیستێت له وتووێژێکدا له گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا پێش قه‌ره‌ولی هێڕشه‌کان بوونه له دژی گروپه ڕادیکاڵه ئیسلامییه‌کان هه‌ر بۆیه‌شه که ئه‌و گروپه تیروریستانه ئه‌و دوو وڵاته‌یان کردۆته ئامانجی پهڵامارهکانیان
دکتۆر کرمانج گوندی هه‌روه‌هاش ده‌ڵێت ئه‌و گروپه تیروریستانه ئه‌گه‌ر نه‌توانن له ناوه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکایی گورزێک له ئه‌مه‌ریکا بده‌ن له‌وانه‌یه له ده‌ره‌وه به‌قه‌ناعه‌تی خۆیان ده‌ست له ئه‌مه‌ریکا بوه‌شێنن.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 5:43 خوله‌كه