وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ده‌ڵێت کات به به‌ریه‌وه نه‌ماوه له جیهاندا بۆ ڕاگرتنی ئێران له‌وه‌ی ببێته خاوه‌ن چه‌کی ناو‌کی. هاوکات رۆژنامه‌یه‌کی ئه‌مریکاییش له زاری وه‌زیری به‌رگری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاوه ده‌ڵێت شیانێکی زۆر هه‌یه له مانگی چوار بۆ شه‌ش ته‌لئه‌ڤیڤ هێرشی ئاسمانی بکاته سه‌ر دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی ئێران.
دکتۆر حسێنی خه‌لیقی، سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کورد له سوید ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر له ئێران بدرێت ده‌بێت به مه‌به‌ستی ڕووخاندنی ڕژێمه‌که‌ی ئێران بێت نه‌ک هه‌ر ته‌نها دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی بگرێته‌وه، چونکه وه‌ک به‌ڕێز خه‌لیقی ده‌ڵێت گه‌ر وه‌ها نه‌بێت ئه‌وا ده‌رفه‌تێکه بۆ ئێران تا ڕه‌وشی ناوجه‌که تێکبدات.
له میانه‌ی وتووێژه‌که‌یدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن ساڵح ، دکتۆر خه‌لیقی ده‌شڵێت پێی وانییه ئێران بتوانێت ته‌نگه‌ی هورمز دابخات ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌و گه‌مارۆ نه‌وتیه‌ی له‌سه‌ر تارانه به ئاستی له سه‌دا بیستدا بمێنێته‌وه.
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌روه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی وتووێژه‌که بن، که ماوه‌که‌ی 6:36 خوله‌که.