ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ئه‌مه‌ریکا یادی ده ساڵه‌ی په‌لاماره تیرۆریستییه‌کان ده‌کاته‌وه که له 11 ی سێپته‌مبه‌ر کرانه سه‌ر وڵایه یه‌کگرتووه‌کان و ترس و دڵه‌ڕاوکێیه‌کی زۆری لای ئه‌مه‌ریکایه‌کان سازکرد.
پاش تێپه‌ربوونی ده ساڵ به سه‌ر ئه‌و کاره‌ساته ئایا ئارامی ڕه‌وانی لای ئه‌مه‌ریکایه‌کان سازکردۆته‌وه؟.
دکتۆر ئازاد مورادیان ڕه‌وانناس له شاری لۆس ئه‌نجلیسی ویلایه‌تی کالیفۆرنیا له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی له نێوان ئه‌م ده ساڵه‌دا به شێوازی جۆر به جۆر خه‌ڵک دووباره دیمه‌نه‌کانی ئه‌و کاره‌ساته له هزریاندا زیندوبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر کاریگه‌ری و ئاسه‌واری ڕه‌وانی ئه‌و کاره‌ساته‌یه له‌سه‌ر بیروڕای خه‌ڵک له‌م ده ساڵه‌دا.
دکتۆر ئازاد سه‌باره‌ت به گاریگه‌ری قانونی نیشتیمان په‌روه‌ری به‌سه‌ر ئازادییه مه‌ده‌نییه‌کان گوتی ئه‌و قانوونی نیشتیمان په‌روه‌ری‌یه که پاش په‌لاماره تیرۆریستییه‌کانی 11 ی سێپته‌مبه‌ره‌وه داندراوه کاری کردۆته سه‌ر ئازادی تاکه که‌سی و هه‌تا کۆمه‌ڵگاشه‌وه، زۆر یه‌ک له کار و ئیشه‌کانی تاکه که‌سی له ئه‌مه‌ریکا ئێستا له ژێر چاودێریدایه بگره له کڕینی شته‌وه به ڕێگای کرێدیت کارته‌وه تا ده‌گاته ناردنی نامه و په‌یام بۆ یه‌کتری هه‌موو ئه‌مانه له ژێر چاودێریدان
ده‌توانن له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بن که ماوه‌که‌ی 13:05 خوله‌که.