ده ساڵ به‌سه‌ر هێرشه تێرۆرکاریه‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ردا تێپه‌ڕ ده‌بێت ، ئایا ئێستا چ جۆره خوێندنه‌وه‌یه‌ک بۆ ئه‌و هێرشانه ده‌کرێت؟
دکتۆر ئه‌نوه‌ر موحه‌مه‌د فه‌ره‌ج ڕاگری به‌شی یاسا و ڕامیاری له زانکۆی گه‌شه‌پێدانی مرۆیی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق ده‌ڵێت ڕووداوه‌کانی پاش 11ی سه‌پتێمبه‌ر ڕۆڵیان هه‌بووه له دروستبوونی گۆڕانکاری له چۆنیه‌تی ڕووانین له یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر.
له میانه‌ی گفت و گۆکه‌یدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان به‌ڵێن ساڵح، دکتۆر ئه‌نوه‌ر باسیش له‌وه ده‌کات ده‌رهاوێشته‌کانی یازده‌ی سه‌پتێمبه‌ر هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه ، هه‌ر بۆیه‌شه به شێوازێکی ئاینده‌ییانه و درێژ خایه‌نتر سه‌روسه‌ودا له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کاندا ده‌کرێت.
ده‌توانیت له ڕێی کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی گفت و گۆکه بیت که ماوه‌که‌ی 14:38 خوله‌که.