ڕۆژی شه‌ممه ئه‌ندامی کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکا خانم گابرێل گیفۆردس که له بازاڕێکی تووسان خه‌ریکبوو له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی کۆده‌بۆوه، له‌و ده‌مه‌دا چه‌کدارێکی گومان لێکراوی ته‌مه‌ن 22 ساڵه به ناوی جه‌رێد لافنه‌ر ده‌ستی به ته‌قه کرد‌و له ئاکامدا 6 که‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و خانم گابرێلیش به سه‌ختی بریندار بوو. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌کی دیکه‌ش برینداربوون.
دکتۆر ئه‌حمه‌د مه‌حمود له کۆلێژی کشت و کالی زانکۆی ئه‌ریزۆنا که کوڕێکی که نزیکه‌ی ساڵێک له‌مه‌وه‌به‌ر بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له ئۆفیسی ئه‌ندامی کۆنگریسی ئه‌مه‌ریکا خانم گابرێل گیفۆردس له تووسان وه‌ک خۆبه‌خش کاری ده‌کرد له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان حه‌یده‌ر که‌ریم گوتی هیچ گومان له‌وه‌دا نییه که ئه‌ندامی کۆنگریس گابرێل جێگای خۆی له دڵی هه‌موو که‌سێکی شاره‌که کردۆته‌وه. هه‌روه‌ها له‌به‌ر هه‌ڵوێست و کاره‌کانی لای لێبراڵه‌کان و کۆنه‌پارێزه‌کانی شاره‌که خۆشه‌ویست بوو.
دکتۆر ئه‌حمه‌د مه‌حمود هه‌روه‌هاش له وڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی که ئایا ئه‌م کرداره هیچ نیازی سیاسی له پشته‌وه بووه، گوتی هێشتا ئه‌وه دیار نییه و که‌سیش پێی وانییه که ئه‌م ڕووداوه ناخۆشه مه‌رامی سیاسی له پاڵ بووبێت و ئه‌و گه‌نجه‌ی که ئه‌م کاره‌ی ئه‌نجام داوه واباس ده‌کرێت که عه‌قڵی ته‌واو نه‌بێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 7:04 خوله‌كه.