Accessibility links

دەزگای FBI دەست بەسەر 2 ماڵی سەرمایەدارێکی ڕووسیایی دەگرێت


ئەندامانی دەزگای لێکۆڵینەوەیی فیدراڵی ئەمەریکا FBI ، دایان بەسەر 2 ماڵی سەرمایەداری ڕووسیایی ئۆڵێگ دێریپاسکا.

سەرمایەداری ڕووسیایی ئۆڵێگ دێریپاسکا
سەرمایەداری ڕووسیایی ئۆڵێگ دێریپاسکا

ئەندامانی دەزگای FBI بینرابوون کەلوپەلەکانی ناو ماڵی سەرمایەدارەکەیان لە شاری نیویۆرک بردووەتە دەرەوە. ئەو گەورە بزنسمانە کە کاری کڕین و فرۆشتنی کانزایە، دۆستێکی نزیکی سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتنە. دێریپاسکا چەند جارێک لە ڕاپۆرتی پارێزەری تایبەت ڕۆبێرت مۆلەردا ناوی هاتووە، کە باس لە دەستێوەردانی دەکات لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیـیەکەی ساڵی 2016 ی ئەمەریکا.

هەمان ڕۆژ، ئەندامانی دەزگای FBI چوونە سەر ماڵێکی دیکەی دێریپاسکا لە واشنتن، بەڵام هیچ زانیاریەکیان نەدا لە بارەی بۆچی ئەم بڕیارە دراوە یان ئایە لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت یان نا.

نوێنەری دێریپاسکا ڕۆژی سێشەممە بۆ ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند کە ئەم کارەیFBI پەیوەندی بە دوو فەرمانی دەستگیرکردنەوە هەیە کە تایبەتن بە سزاکانی ئەمەریکاوە. ئەوەشی وت کە دێرییپاسکا خاوەنی خانووەکان نیـیە.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG