وەزیری دەرەوەی دانیمارکئەندرسن ساموێڵسن وتی وڵاتەکەی فشار دەکات لەپێناو سەپاندنی سزای نوێی یەکێتی ئەوروپادا بۆ سەر ئێران بەهۆی ئەو هەوڵانەوە کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت هەواڵگری ئێرانی بن و هەوڵ بدەن هێرش لەسەر خاکی دانیمارک ئەنجام بدەن.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ساموێڵسن وتی پێی وایە حکومەتی ئێران لەپشت ئەو هەوڵانەوەن کە دەدرێن بۆ ئەنجامدانی هێرش لە دانیمارک و وتی بانگهێشتی نوێنەری دانیمارک دەکات لە ئێران بۆ ڕاوێژکردن.
جێی ئاماژەیە دانیمارک لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەدا گومانی ئەوە دەکات دەزگای هەواڵگری ئێران لەپشت پلانی کوشتنی ڕابەری لقی دانیمارک بووبێتن لە جووڵانەوەی جیاخوازیی عەرەبی لە ئێران.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز