Accessibility links

ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی: ڕۆژنامەنووسەکە لە زیندانی تاکەکەسیدایە لە تورکیا


Deniz Yücel
Deniz Yücel

ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی بڵاویکردەوە ڕۆژنامەنووس دێنیز یوجیلی ئەڵمانی کە بە ڕەچەڵەک تورکییە و هەفتەی پێشوو لە تورکیا دەستگیرکرا و ئێستا لە زیندانی تاکەکەسیدایە کە ئەوەش جۆرێکە لە ئەشکەنجەدان بەڵام وتیشی باری تەندروستی باشە.

دەستگیرکردنەکەی یوجیل بووە هۆی تێکچوونی پەیوەندییەکانی نێوان ئەڵمانیا و تورکیا، سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئۆردۆگانیش وتی یوجیل ڕەگەزنامەی ئەڵمانی و تورکیشی پێیە و بەکرێگیراوی ئەڵمانیایە، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاوە بە ڕۆیتەرزی وت باسکردن لە یوجیل وەکو بەکرێگیراوی ئەڵمانیا قسەیەکی بێ مانایە.

لەلای خۆشیەوە یوجیل لە نامەیەکدا دەڵێت " من لە زیندانێکی تاکەکەسیدام لە سیلیڤری، ئەمە زۆر ماندووکەرە، بەباشی مامەڵەم لەگەڵدا دەکەن بەڵام مانەوەم بە تەنیا جۆرێکە لە ئەشکەنجەدان."

وتیشی " ناهێڵن پەیوەندیی بکەم بە هیچ کەسێکەوە و بە تەنیا دەمهێڵنەوە."

شایەنی باسە ڕۆژی دووشەممە یوجیل بە تۆمەتی پاڵپشتیکردنی کۆمەڵەی تیرۆریستی بڵاوکردنەوەی پەیامی توندوتیژی دەستگیرکرا و ئەگەر سزا بدرێت ئەوا سزاکەی دە ساڵ و نیو زیندانی دەبێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG