Accessibility links

دیموکراتەکان دەبنە زۆرینە لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکادا


هەردوو سیناتۆری دیموکراتەکان جۆن ئۆسوف و ڕافائیل وۆرنۆک کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەمدواییانەی ویلایەتی جۆرجیادا سەرکەوتن، سوێندی یاساییان خوارد و بەمەش دیموکراتەکان بوونە زۆرینە لە ئەنجومەنی سیناتی ئەمەریکادا.

وۆرنۆک و ئۆسۆف سەرکەوتن بەسەر دوو کاندیدەکەی کۆمارییەکان بۆ ئەنجومەنی سینات لە ویلایەتی جۆرجیا و بەمەش دیموکراتەکان و کۆمارییەکان هەرکامێکیان 50 ئەندامیان لە کۆی 100 ئەندام لە ئەنجومەنی سیناتدا هەیە.

بەڵام زۆرینە بۆ دیموکراتەکان دەبێت چونکە جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کاملا هێرس بە سەرۆکی ئەنجومەنەکە دادەنرێت و دوایین دەنگ لەلای خۆی دەبێت. لە ماوەی ڕابردووشدا کاملا هێرس لە ئەنجومەنی سینات سەرپەرشتی سوێندخواردنەکەی هەردوو سیناتۆر ڕافائیل وۆرنۆک و جۆن ئۆسوفی کرد.

دیموکراتەکان لە هەردوو ئەنجومەنەکەی کۆنگرێسدا زۆرینەن، ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی سینات، ئەمەش هەلێکی زێڕین دەدات بە سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن تاوەکو خشتەی کارەکانی بەبێ هیچ کۆسپێک جێبەجێ بکات، بەتایبەتی پڕۆژەی یارمەتیدانی ئەو خێزان و کۆمپانیا ئەمەریکییانەی کە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە زیانیان بەرکەوتووە، پڕۆژەکەش بڕەکەی 1,9 تریلیۆن دۆلارە.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG