Accessibility links

دیموکراتەکان داوای گۆڕانکاریـیەکی گەورە لە یاساکانی پـۆلیس دەکەن


دیموکراتەکان لە کۆنگرێسی ئەمەریکا داوای گەورەترین گۆڕانکاری لە یاساکانی پۆلیس دەکەن، ئەمەش زەمینە خۆشدەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەیەکی نوێ لەگەڵ سەرۆک ترامپ کە داوای پیادەکردنی یاسایەکی توند دەکات.

خاتو كێرن بەیس، نوێنەری ستانی کالیفۆرنیا و هاو پشتیوانکاری پرۆژە یاساکە بە پەیامنێرانی گوت جیهان لەدایکبوونی بزوتنەوەیەکی نوێ لە وڵاتەکەمان بەخۆیەوە دەبینی، خەڵک تەنیا ڕێپـێوان ناکەن بۆ گۆڕانکاری، بەڵکو دەیانەوێت وەرچەرخانێک ببێت بۆ کۆتایی هێنان بە دڕەندەیی پۆلیس وە بە ئامانجکردنی رەگەزی وە بێبەشکردنی ئەمەریکاییەکان لەو مافەی کە بتوانن سکاڵا تۆماربکەن کاتێک لەلایەن پـۆلیسێکەوە برینداردەکرێن.

لە ئاکامی گیان لەدەستدانی جۆرج فلۆیدی تەمەن 46 ساڵانی رەشپێست دوو هەفتە لەمەوبەر لە کاتی دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیس لە شاری مینیاپڵس لە ویلایەتی مینەسۆتا ، دیموکراتەکان لە هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و سینات بەنیازن بەرپرسیارێتی هێزەکانی پۆلیس زیاتر بکەن و بەدواداچوون بۆ ئەو پۆلیسانە بکرێت کە کێشە دەنێنەوە، ئەوەش لە رێی تۆمارنامەی نیشتمانی بەدرەفتاریەکانی پۆلیس و هەروەها کۆتایی هێنان بە رێکاری گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی بۆ بەشەکانی پۆلیس لە سەرانسەری ئەمەریکا.

دیموکراتەکان رۆژی چوارشەممەیان دیاریکردووە بۆ دەستکردن بە تاوتوێکردنی پرۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی نوێنەران و هیواخوازن ئەو پرۆژە یاسایە هەتا کۆتایی ئەم مانگە تێپەڕیندێت ئەوەی دیموکراتەکان بە یاسای 2020 بۆ دادپەروەری لە کاری پۆلیسی لەقەڵەمی دەدەن. بۆ ئەوەی ببێتە یاسا ، پرۆژە یاساکە دەبێت لە ئەنجومەنی سیناتی زۆرینە کۆماری پەسەندبکرێت و بڕیارە هەفتەی داهاتوو تاوتوێی کاری پـۆلیسی بکرێت.

XS
SM
MD
LG