Accessibility links

سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک لە هەوڵی گەیشتن بە پـۆستی سەرۆکی ئەمەریکا کشایەوە


سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند لە پـێشبڕکێی نێو دیموکراتەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ساڵی 2020 .

بێڵ دێ بلاسیۆ کە نەیتوانی لە ڕاوەرگرتنە گشتیـیەکاندا زیاتر لە دەنگی 0.5% ی خەڵکی بەدەستبهێنێت، ئەمڕۆ کشانەوەی خۆی ڕاگەیاند و بە کەناڵی MSNBC گوت"دیارە ئێستا کاتی گونجاو نیـیە خۆم کاندیدبکەم... بۆیە کۆتایی بە هەڵمەتەکەم دەهێنم."

بەمەش 19 کەسایەتی دیموکرات ماوەنەتەوە کە خوازیارن ببنە کاندیدی پارتەکەیان لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو تاوەکو ڕووبەڕووی سەرۆک ترامپ ببنەوە.

بێڵ دێ بلاسیۆ جگە لەوەی نەیتوانی لە دیبەیتەکاندا بەرامبەر ڕکابەرەکانی بە لێهاتوو دەربکەوێت، هەروەها ڕەخنەیەکی زۆری لێگیرا بەهۆی سەرقاڵبوونی بە هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنەوە و نەچووەتە سەر کارەکەی.

سەرۆک ترامپ دەستبەجێ لە تویتەرەکەی بە شێوەیەکی گاڵتەئامێز نووسی ئەو سەرۆک شارەوانیەی نیویۆرک کە نیوە دەوامی دەکرد لە پـێشبڕکێی گەیشتن بە سەرۆکایەتی ئەمەریکا کشایەوە.

بێڵ دێ بلاسیۆ دووەم کاندیدی دیموکراتەکانە لە نیویۆرکە لە پـێشبڕکێی گەیشتن بە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2020 بکشێتەوە. مانگی ڕابردوو سیناتۆر کریستین جیلیبارد کشایەوە پاش ئەوەی نەیتوانی پشتیوانیـیەکی ئەوتۆ بەدەستبهێنێت.

لە ئێستادا جۆ بایدن جێگری پـێشووی سەرۆکی ئەمەریکا لە پـێشەوەیە و بە دوایدا هەردوو سیناتۆر ئێلیزابێت وارن و بێرنی ساندەرز.

XS
SM
MD
LG