Accessibility links

فەرمانڕەوای میشیگن وتاری وەڵامی دیموکراتەکان پـێشکەش دەکات


گرێچن ویتمەر فەرمانڕەوای ویلایەتی میشیگن وتاری وەڵامدانەوەی دیموکراتەکان بۆ وتارەکەی سەرۆک ترامپ پـێشکەش دەکات.

چاوەڕوان‌دەکرێت لە ئامادەیی ئیست لانسینگ لە شاری لانسینگی میشیگن وتارەکەی پـێشکەش بکات کە لەوێ هەردوو کچەکەی خوێندکارن.

خانم گرێچن ویتمەر تەمەن 48 ساڵ، ماوەی 13 مانگە لە پـۆستی فەرمانڕەوای ویلایەتی میشیگنە.

بەر لەوەی وتارەکەی بدات، گوتویەتی دیموکراتەکان لە سەرانسەری وڵات پـلانیان هەیە بۆ باشکردنی خوێندن و چاککردنی ژێرخانی وڵاتەکە و باشتر دابینکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ ئەمەریکایـیەکان و بنیادنانی ئابوری بە شێوەیەک کە سوودی هەموو کەسێکی تێدابێت.

گرێچن ویتمەر چەند کاتژمێرێک بەر لە پـێشکەشکردنی وتارەکەی، لەسەر تویتەرەکەی نووسیویەتی ئامادەیە و ئەمشەو چاوەڕوانی بن.

هاوکاتی گرێچن ویتمەر بە زمانی ئینگلیزی وەڵامی سەرۆک ترامپ دەداتەوە، خانم ڤێرۆنیکا ئێسکوبار ، ئەندامی دیموکراتی ئەنجومەنی نوێنەران ئەویش بە زمانی ئیسپانی وەڵامدانەوەی بۆ سەرۆک ترامپ دەبێت.

ڤێرۆنیکا ئێسکوبار کە نوێنەری ناوچەیەکی ویلایەتی تەکساسە لە کۆنگرێس، لە ڕێگەی تویتەرەکەیەوە ئیسپانی زمانەکانی وڵاتەکەی ئاگادارکردووەتەوە کە وتاری وەڵامدانەوەی بە ئیسپانی دەبێت، نووسیویەتی" لە بیری نەکەن ئەمەش گوێ لە وتارەکەم بگرن لە بارەی ئەو بەرەوپـێشچوونانەی دیموکراتەکان بۆ خەڵک بە ئەنجامیان گەیاندووە."

XS
SM
MD
LG