له‌گه‌ڵ ڕه‌وشی سوریادا و ئه‌و داوایانه‌ی له لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا ده‌کرێن به‌ڵام هێشتا ئۆپۆزسیۆنه‌کانی سوریا نه‌یانتوانیوه زه‌مینه‌یه‌کی هاوبه‌شی کارکردن بۆ خۆیان ببیننه‌وه تا بتوانن وه‌ک هێزێکی ئۆپزسیۆنی ڕێکلخراو و یه‌کڕیز ڕووبه‌ڕووی ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌د ببنه‌وه.
دکتۆر ده‌یڤد پۆڵۆک ، ئه‌ندامی باڵا له نێوه‌ندی واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک له‌وبڕوایه‌دایه ڕۆڵی تورکیا له ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی سوریادا هۆکارێک بێت بۆ متمانه نه‌بوونی کورده‌کان به ئه‌نجومه‌نه‌که که زیاتر له 70 وڵاتی جیهان به فه‌رمی ناسیویانه.
دکتۆر پۆڵۆک که پێشتر کاربه‌ده‌ستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بووه ده‌ڵێت پێی وانییه جیاوازیه‌کانی لایه‌نه‌کانی ئۆپزسیۆنی سوریا مه‌ترسی بخاته سه‌ر ئاینده‌ی وڵاته‌که وترس له هه‌ڵایسانی شه‌ڕی ناوخۆ دروستبکات، وه‌ک ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی جێی مه‌ترسیه ڕژێمه‌که‌ی به‌شار ئه‌لئه‌سه‌ده و بۆ خۆلادانیش له مه‌ترسیه‌کانی شه‌ڕی ناوخۆ پێویسته چه‌ندێک بکرێت به زوویی ڕژێمی سوریا له ده‌سه‌ڵات لابدرێت.
له‌سه‌ر بنچینه‌ی وتووێژه‌که‌ی له‌گه‌ڵ دکتۆر ده‌یڤد پۆڵۆک ، ئه‌ندامی باڵا له نێوه‌ندی واشنتۆن بۆ سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیک، به‌ڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئاماده‌کردووه.
ده‌توانن له ڕێێ کلیککردنی ئه‌و فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ گوێبیستی ته‌واوی ڕاپۆرته‌که بن که ماوه‌که‌ی 5:40 خوله‌که.