Accessibility links

هاککەرە چینیەکان کۆمپانیاکانی دەرمان و تەکنەلۆجیای ئەڵمانیا دەکەنە ئامانج


ئۆفیسی فیدڕاڵی ئەڵمانیا بۆ پاراستنی دەستوور ڕایگەیاند گروپی هاککەرانی چینی APT 27 کە لەمێژە گومانییان لێدەکرێت هێرشی ئەلیکترۆنی بکەنە سەر حکومەتەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا، کۆمپانیاکانی دەرمان و تەکنەلۆجیای ئەڵمانیایان کردۆتە ئامانج.

وتیشی لەگەڵ دزینی نهێنییەکانی بازرگانی و موڵکی فیکری کۆمپانیاکاندا، پێدەچێت هاککەرەکان تۆڕەکانی کڕیار و پێدەری خزمەتگوزارییەکانیش بکەنە ئامانج، ئەوەش لەپێناو ئەوەی بە یەکجار دزە بکەنە ناو کۆمەڵێک کۆمپانیاوە.

لە ڕاپۆرتە ساڵانەییەکەی ساڵی 2019 دا، ئۆفیسی فیدڕاڵی ئەڵمانیا بۆ پاراستنی دەستوور ئاماژەی بە گروپی APT 27 دا وەکو گروپێکی هاککەری چینی کە باوەڕوایە دەستیان هەبووبێت لە ئەنجامدانی هێرشی ئەلیکترۆنی بۆ سەر باڵیۆزخانەکان و کەرتە هەستیارەکاندا.

ساڵی ڕابردوو ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی چینیان تۆمەتبارکرد بە تۆمەتی ئەنجامدانی هەڵمەتێکی هێرشی ئەلیکترۆنی جیهانی. بەڵام چین ئەو تۆمەتانەی ڕەت کردۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG