Accessibility links

شەپۆلێکی نوێی هێرشە ئەلیکترۆنییەکان ئۆکرانیا و ڕوسیا دەکاتە ئامانج


هێرشە ئەلیکترۆنییەکان بە بەکارهێنانی ڤایرۆسی " باد ڕابیت " ئۆکرانیا و ڕوسیایان کردە ئامانج و بەهۆی ئەوەشەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی ئۆدیسا لە ئۆکرانیا دواخران و هەروەها کاری کردۆتە سەر ژمارەیەک لە تۆڕەکانی ڕاگەیاندن لە ڕوسیا لەوانەش دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسی.

وادەردەکەوێت هێرشە ئەلیکترۆنییەکە یەکێک بێت لە گەورەترین هێرشی ئەلیکترۆنی لە دوای هێرشی ئەلیکترۆنی نۆت بیتیایەوە کە لە مانگی شەشدا سەرەتا ئۆکرانیای کردە ئامانج و دواتر بە هەموو جیهاندا بڵاوبۆوە.

دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسیا کە یەکێکە لە گەورەترین دەزگا هەواڵییەکان لە ڕوسیا وتی " یەکەمین هێرشە لەو جۆرە و کاری کردۆتە سەر هەندێک لە خزمەتگوزارییەکانمان." هەروەها جێگری بەڕێوبەری جێبەجێکاری دەزگاکە یۆری بۆجۆریلی بە ڕۆیتەرزی وت لەکۆتایی ڕۆژی سێشەممەدا دەزگاکە دەکەوێتەوە کارکردن.

هەروەها وتەبێژی فڕۆکەخانەی ئۆدێسا لە ئۆکرانیا وتی هەندێک لە گەشتەکان دواخراون چونکە کارمەندەکان ناچاربوون بەدەستی پێداچوونەوە بە زانیاریی گەشتیارەکاندا بکەنەوە. هەروەها تۆڕی میترۆکانیشی لە کیێڤ ئاگادار کردۆتەوە سەبارەت بە هێرشە ئەلیکترۆنییانە،بەڵام ئەوان وتیان شەمەندەفەرەکان بەشێوەیەکی ئاسایی بەڕێوەدەچن.

هەروەها کۆمپانیایی ئاسایشی ئینتەرنێتی ڕوسی کاسپەر سکای وتی " بەپێی زانیارییەکان زۆربەی ئەوانەی کراونەتە ئامانج لە ڕوسیان. هێرشی هاوشێوەی ئەمەمان بینیوە لە ئۆکرانیا و تورکیا و ئەڵمانیا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG