Accessibility links

کومۆ: پۆلیسی شاری نیویۆرک شکستی هێناوە لە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی لەمیانەی خۆپیشاندانەکاندا


فەرمانڕەوای ویلایەتی نیویۆرک ئاندرو کومۆ

فەرمانڕەوای ویلایەتی نیویۆرکی ئەمەریکا ئاندرو کومۆ وتی پۆلیسی شاری نیویۆرک شکستی هێناوە لە پاراستنی کار و خەڵک لە دزی و تاوانکارییەکانی دیکەی شەوی دووشەممە، ئەوەشی خستەڕوو سەرۆکی شارەوانی شاری نیویۆرک یارمەتی پاسەوانانی نیشتیمانی ڕەت کردۆتەوە.

کومۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " شەوی ڕابردوو بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی نیویۆرک و سەرۆکی شارەوانی بیل دی بیلاسیۆ ئەرکەکانی خۆیان جێبەجێ نەکردووە."

وتیشی " پێم وایە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک لە قەبارەی کێشەکە کەم دەکاتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG