Accessibility links

کۆڤاکس پێویستی بە 2 ملیار دۆلارە بۆ دابینکردنی ڤاکسینەکان بۆ وڵاتانی هەژار


پڕۆگرامی جیهانی بۆ دابینکردنی ڤاکسینەکان بۆ وڵاتانی هەژار " کۆڤاکس " ڕایگەیاند تاوەکو 2 ی مانگی شەش پێویستی بە دوو ملیار دۆلاری دیکە دەبێت تاوەکو ڤاکسین بۆ لە سەدا 30 دانیشتوانی 92 وڵاتی هەژار دابین بکات.

کۆڤاکس وتی " پێویستمان بە دوو ملیار دۆلاری دیکە هەیە تاوەکو بتوانین پێدانی ڤاکسینەکان بە وڵاتانی هەژار بۆ لە سەدا 30 زیاد بکەین."

جێی ئاماژەیە تاوەکو ئێستا کۆڤاکس 70 ملیۆن بەشە ڤاکسینی بۆ 126 وڵات دابین کردووە، بەڵام پڕۆگرامەکە کێشەی کەمی ڤاکسینی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنای هەیە.

وابڕیاربوو هیندستان بەشی هەرە زۆری ڤاکسینەکان بۆ کۆڤاکس دابین بکات، بەڵام بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا دەسەڵاتدارانی هیندستانی ناچار کرد ڕێگە لە هەناردەکردنی ڤاکسینەکان بگرن تاوەکو لە ناوخۆدا بەکاربهێندرێن.

لەلای خۆیەوە ئەمەریکا ڕایگەیاند 80 ملیۆن بەشە ڤاکسین دەبەخشێت، ئەمەش زۆرترین بەشە ڤاکسینە کە لەلایەن تەنها یەک وڵاتەوە دەبەخشرێت، بەڵام تاوەکو ئێستا واشنتن ئاشکرای نەکردووە ئەم ڤاکسینانە بۆ کوێ دەچن و کێش دابەشییان دەکات.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG