Accessibility links

قەیران و مەترسـیـیەکانی ئاکامی پەتای کۆرۆنا لە جیهاندا بەردەوامن


Dressed in full protective gear, doctors span out in a house-to-house new coronavirus testing campaign in the Villa Jaime Paz Zamora neighborhood of El Alto, Bolivia, July 4, 2020.
Dressed in full protective gear, doctors span out in a house-to-house new coronavirus testing campaign in the Villa Jaime Paz Zamora neighborhood of El Alto, Bolivia, July 4, 2020.

قەیران و مەترسییەکانی پەتای کۆڤید 19 لە جیهاندا بەردەوامن و هەروادێ ژمارەی تووشبوان و گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پەردەسەنێت و باسیش لە دەستپێکردنی شەپۆڵی دووەمی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت.

بەپێی ئامارە تەندروستییەکان تا ئێستا کۆی ژمارەی تووشبوان لە جیهاندا یازدە ملیۆن و نیو تێپەڕاندووە وئەوانەشی بە کۆڤید 19 لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە نیو ملیۆنی تێپەڕاندووە و تا ئێستاشی لەگەڵ بێت چارەسەرێک بۆ پەتاکە نەدۆزراوەتەوە بۆ بنبڕکردنی مەترسییەکان و بۆ بەرگری جەستە لەبەرامبەریدا، تەنیا ڕێنمایی و ڕێوشوێنەکانە بۆ خۆپاراستن و ڕێگاگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسەدا. ئایا شەپۆڵی دووەمی ڤایرۆسی کۆڤید 19 لە شەپۆلی یەکەمی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا توندتردەبێت؟ ئایا بنکە و دەزگاکانی تەندروستی هەرێمی کوردستان وعێراق بەپێی پێویست ئامادەن و کەرەستە و ئامێری پێویستییان لەبەردەستدان بۆ چارەسەرکردنی تووشبوان و وڕێگاگرتن لەزیاتر بڵاوبوونەوەی ئەو پەتای؟ ئەم پرسیاران و زۆریتریش حەیدەر کەریم لە دەنگی ئەمەریکا لە بەرنامەی هەلەو واشنتن لەگەڵ دکتۆر حەسەن ڕۆستەم پرۆفیسۆری یاریدەدەر لە بواری بەرگری جەستە لە زانکۆی گەرمیان و زانکۆی نۆتینگەهام لە بەریتانیا تاوتۆی دەکەن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:26:14 0:00


XS
SM
MD
LG