Accessibility links

سیدۆ مۆرگن: خەمۆکی و پەستی وتووڕەیی بەهۆی کۆڤید 19 وە لە ژیاندا کاتییە


بەرپابوونی پەتای کۆڤید-19 لە سەرانسەری دونیادا پشێوی وشڵەژان و نیگەرانی لێکەوتووەتەوە و کاربەدەستانی وڵاتان و شارەزایانی تەندروستی کەوتوونەتە هەڵسەنگاندن و لێکدانەوە و باسکردن لە کاریگەریـیە درێژخایەنەکانی ئەم ڤایرۆسە نوێیەی کورۆنا نەک هەر لە سەر ڕەوشی وڵاتەکانیان و بەتایبەتیش باری ئابووری، بەڵکو کاریگەری دەروونی لەسەر مرۆڤیشدا، لەسەروو هەمووشیانەوە کاریگەری لەسەر منداڵاندا.

جا چۆن ڕەفتار لەگەڵ ترس و دڵەڕاکێی پەتای کۆڤید-19 بکرێت؟ پەتای ڤایرۆسە کورۆنا کاریگەریە دەروونییەکانی لە چ حاڵەتێکدا بەهیز دەبن؟ ئایا مانەوەی خەڵک لە ماڵەوە بۆ ڕێگاگرتن لە زیاتر تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کورۆنا چەند کاریگەرە؟ ئەو ڤایرۆسە تا چەند کاریگەری لەسەر منداڵان دەبیت بە تایبەتی کە لە ماڵەکانیان گیریانخواردووە؟ هەروەها چ ڕێنەماییەکی تەندروستی پێویستن بۆ منداڵان لەودەمەی کە بێ بەشکراون لە خوێندنەکانیان؟ ئەم پرسیارانە و زۆریتریش حەیدەر کەریم لە دەنگی ئەمەریکا لە ئەم وتووێژەیدا ئاڕاستەی دەرونناس سیدۆ مۆرگن دەکات کە ڕاوێژکاری بنکەی تیمارکاری بریتیش کۆلۆمبیا بنکە لە کەنەدا.

please wait

No media source currently available

0:00 0:30:03 0:00


XS
SM
MD
LG